
حاخامێكی جوله‌كه: بۆ ئێمه گرفت نیه ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن فه‌له‌ستینی له‌كه‌رتی غه‌ززه‌دا بكوژرێن
و:ناصح مجید.............. كوردستانی من..........www.kurdistanimn.com فتوای حاخامه‌كان : ڕێگای به سوپای زایۆنی داوه بۆ كوشتنی ژن و منالاَنی فه‌له‌ستینی............ ژماره‌یه‌ك فه‌توا له مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كانی جوله‌كه‌وه، ده‌رچوون بۆ سوپای زایۆنی كه پیرۆز بایی و ده‌ست خۆشی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی، ئه‌نجامیان داوه له كه‌رتی غه‌ززه‌دا ، له كوشتنی ژن ومناڵ و پیره پیاوان ووێران كردنی ماڵ و سامانی هاولاَتیانی فه‌له‌ستینی و والێكیان داوه‌ته‌وه كه‌بریتیه له" سزادانی به‌كۆمه‌ڵی دوژمنان " یه‌كێك له حاخامه‌كانی جوله‌كه ئه‌ڵێ " بۆ ئێمه گرف نیه ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه‌دا بكوژین به‌مه‌به‌ستی بالاَده‌ستیمان به‌سه‌ریاندا " حاخام مۆردخای ئه‌لیاهۆ كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كانی جوله‌كه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رست نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی زایۆنی ئه‌یهود ئۆلمێرت و به‌رپرسانی تر ده‌كات كه له چوار چێوه‌ی بلاَو كراوه‌یه‌كی تایبه‌ت دا به‌ناوی عاله‌م سه‌غیردا و كه هه‌فتانه وه‌ك نامیلكه بلاَو ده‌كرێته‌وه ودابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر په‌رستگاكانی جوله‌كه‌دا داوای كردووه ئه‌و چیرۆكی جینۆسایده‌ی كه ڕووبه‌ڕووی شكیم ئیبن حه‌موور بۆته‌وه و له‌سفر نامه‌ی ته‌ورات (ته‌لمودا) هاتووه جێ به‌جێ بكه‌ن . به‌پێی ئه‌م ده‌قه ڕێگا دراوه به جوله‌كه وه‌ك ڕه‌وشتێكی جه‌نگی سزای به‌كۆمه‌ڵی دوژمنه‌كانیان بده‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی سعودی بلاَوی كرده‌وه كه ئه‌لیاهۆ پێشتر پله‌ی حاخامی ڕۆژهه‌لاَتی هه‌بووه ئه‌ڵێ" ئه‌توانرێت ئه‌و پێوه‌ره له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه جێ به‌جێ بكرێت . چونكه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ر پرسیارن و هیچ كارێكیان نه‌كردووه كه ڕێگا له هاویشتنی موشه‌كه‌كانی ئه‌لقه‌سام بگرن . وه‌داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ر كار لابراوی زایۆنی كردووه كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر په‌لاماردانی كه‌رتی غه‌ززه چونكه زیان گه‌یاندن به دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه فه‌رمانێكی شه‌رعیه. هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ ده‌توانرێت سزای به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌ززه‌دا جێ به‌جێ بكرێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی هه‌ندێ كه‌س چونكه حه‌رامه ژیانی جوله‌كه له ناوچه‌ی سیدیرۆت، یان سه‌ربازانی سوپای قه‌واره بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. له‌ترسی ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌كان به‌ركه‌ون یان بكوژرێن. ڕۆژنامه‌ی هائارتیس ژماره‌یه‌ك فتوای حاخامه‌كان بلاَو ده‌كاته‌وه كه فتوایان داوه بڕیاره‌كانی ته‌ورات(ته‌لمودی بابلی) كه له‌دژی هۆزی عه‌مالیقه هاتووه له‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌ززه جێ به‌جێ بكه‌ن له‌م باره‌یه‌وه حاخام (یه‌سرائیل ڕۆزین) سه‌رۆكی په‌یمانگای شۆمیت كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانی فتوادانی جوله‌كه له فه‌توایه‌كدا كه ڕۆژی 26\3\2007 داویه‌تی و ئه‌ڵێ" پێویسته حوكمی عه‌مالیقه‌كان جێ به‌جێ بكرێت له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه له‌دڵی خۆیدا دژایه‌تی جوله‌كه ده‌كات". هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ" فه‌رمانی ته‌ورات وه‌هایه كه پیاو ژن و مناڵ ته‌نانه‌ت شیره خۆره‌ش و پیرو په‌كه‌وته‌و گیانه‌وه‌ران له ناو ببه‌ن" . یه‌كێكی تر له‌حاخامه‌كانی جوله‌كه به‌ناوی شلۆمۆ ئه‌لیاهوو حاخامی شاری سه‌فه‌د ئه‌ڵێ" ئه‌گه‌ر 100 كه‌سمان له ناحه‌زانمان كوشت و ئه‌وانی تر وازیان له‌كاره‌كه‌ی خۆیانیان نه‌هێنا پێویسته 1000 كه‌سی تریان لێ بكوژین و ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی خۆیانیان ڕانه‌گرت ئه‌وا 10000 كه‌سی تریان لێ بكوژین و ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌رده‌وام بوون ئه‌وا بۆیان زیاد ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان گه‌یشتبێته یه‌ك ملیۆن كه‌س پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه بڕۆین ئیتر چه‌ند كاتی پێویست بێت بۆ ئه‌م كاره گرنگ نیه . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ له مه‌زامیردا هاتووه كه" به‌رده‌وام ئه‌بم له‌سه‌ر راودوونانی دوژمنانم و ده‌ست گیر كردنیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاناوه‌ستم تا سه‌ر ئه‌كه‌وم به‌سه‌ریاندا " له‌لایه‌كی تره‌وه حاخامه‌كانی جوله‌كه له ئوردوگاكانی كه‌ناری رۆژئاوا‌و به‌تایبه‌ت حاخام دیف لیئۆر پشت گیری خۆی ده‌ر ده‌بڕێت بۆ كوشتنی هاولاَتیانی فه‌له‌ستینی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قودس هه‌مان ڕای هه‌یه . ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌ك له‌و حاخامانه فتوایان داوه و ڕێگایان به سوپا داوه كه ناوچه‌مه‌ده‌نیه‌كان بۆمباران بكه‌ن له‌كه‌رتی غه‌ززه‌دا وئاماژه‌یان داوه‌به‌وه‌ی كه بۆ سوپاهه‌یه ئه‌و شوێنانه بۆمباران بكه‌ن كه موشه‌كه‌كانی ئه‌لقه‌سامی تێدا ئه‌هاوێژرێن . له‌كاتێكدا سوپا داوابكات له دانیشتوان كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵی بكه‌ن . له‌ناویاندا حاخام عوفدیا یوسف سه‌ر به پارتی توند ڕه‌وی شاس و حاخام ئافی ڕونشكی ئه‌ڵێ فه‌رمانی ته‌ورات وه‌هایه كه ڕێگا ئه‌دات له ئاسمانه‌وه ماڵه فه‌له‌ستینیه‌كان موشه‌ك باران بكرێن . ئیتر هه‌رچی تێدایه گرنگ نیه و نابێت ئه‌م موشه‌ك بارانه ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه كه موشه‌كه‌كانی تێدا هه‌ڵئه‌درێت به‌ڵكو ناوچه‌كانی تریش بگرێته‌وه و له راستیدا ده‌بێت ئه كه‌سه چالاكانه بكوژرێن ئه‌گه‌ر له‌ناو جێگه‌ی خه‌ویشدا بن. له‌لایه‌كی تره‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ك كه به‌شی زانستی كۆمه‌لاَیه‌تی له‌زانكۆی (بار ئه‌یلۆن )ی قه‌واره‌ی زایۆنی ئه‌نجامی داوه ئاماژه ئه‌دات به‌وه‌ی كه زیاتر له 90% ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئیماندار ده‌زانن له جوله‌كه له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ڕای حاخامه‌كان جیاواز بێت پێویسته ڕای حاخامه‌كان وه‌ر بگیرێت. وه له‌و توێژینه‌وه‌دا هاتووه كه 95% ئه‌و سه‌ربازانه كه بڕوادارن به جوله‌كه ڕایان گه‌یاندووه‌كه ناتوانن گوێبیسی فه‌رمانه سه‌ر بازییه‌كان بن ، ئه‌گه‌ر هاوڕێكی فه‌توا ئاینیه‌كان نه‌بێت كه حاخامه‌كان ده‌ری ده‌كه‌ن