
كاره‌ساتی به ناو ئه‌نفالی كورد جینوسایدێكه كه به‌ناو هێنانی هه‌موو تاكێكی كورد ئه‌لبومی تاڵًترین و ناخۆشترین بیره‌وه‌ری رۆژگاره‌كانی ئه‌و میّژووه ره‌شه‌ی دێته به‌رچاو كه رژێمی سۆشیالیستی ئه‌فله‌قی عه‌ره‌بی هه‌ستا به ئه‌نجام دانی پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نامرۆڤانه‌ی ئاوا كه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی گه‌لی كوردستان كه 20 ساڵ پێشت ئێستا به 8 قۆناغ جێبه‌جێی كرد , ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه هه‌زاره‌ها ده‌نگی خنكاوو جه‌سته‌ی به كۆمه‌ڵ له خاك نراوی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا شارده‌وه‌و كه‌س و كاری پاشماوه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دا بێت له باری سایكۆلۆجیه‌وه ناخۆشترین ژیان به‌سه‌ر ده‌بن و تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی بوون ,به هۆی ئاسه‌واری ئه‌و پرۆسه نامرۆڤانه‌یه‌وه , بۆ زیاتر ئاشنا بوون به زاراوه‌ی ئه‌نفال له رووی پێناسه‌ی زمانه‌وانی و ناولێنانی ئه‌وپرۆسه‌یه له لایه‌ن رژێمی بۆگه‌نی به‌عسه‌وه به ئه‌نفال كه سوره‌تێكی قورئانیه.. به باشمان زانی گفتوگۆیه‌ك ساز بكه‌ین له‌گه‌ل به‌رێز مامۆستاعه‌بدولره‌حمان سدیق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ..
ئاماده‌كردنی دیمانه - موحه‌مه‌د به‌رزنجی . سوید
++" ده‌كرێت پێناسه‌یه‌كی زاراوه‌ی ئه‌نفال بكه‌ی له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌و هۆكاری دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته چی بوو؟
-- ئه‌نفال كۆی وشه‌ی (نفل)ه، (نفل)یش واته (الغنیمه)( و به‌كوردی پێ‌ی ده‌ڵێن ده‌ستكه‌وت مه‌به‌ستیش له‌مه (زیاده)یه چونكه (نفل) وه‌ك (الراغب الاصفهانی) ده‌ڵێت:
(النفل: أی الزیاده علی الواجب)، لێره‌وه ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌رك ئه‌نجام ده‌درێت پێ‌ی ده‌وترێت (واجب)و، ئه‌وه‌یش كه ئاره‌زوومه‌ندانه و خۆبه‌خشانه ئه‌نجام ده‌درێت، پێ‌ی ده‌وترێت (نافله).
بۆیه به‌و نوێژه سووننه‌تانه‌ی پێش و پاشی نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌وترێت (نافله) چونكه (واجب) نین خوای گه‌وره‌ش له باره‌ی شه‌و نوێژه‌وه كه سووننه‌ته ده‌فه‌رموێت: (ومن اللیل فتهجد به نافله لك).
ئه‌نفال، له ئایه‌تی ژماره (1)ی سوره‌تی (الانفال)دا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت (یسألونك عن الانفال، قل الانفال لله والرسول..)
ئه‌م زاراوه‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه:(هی الا‌موال المأخوذه من الكفار قهراً بقتال..)
له‌م پێناسه‌یه‌وه سێ ئه‌نجاممان ده‌ست ده‌كه‌وێت:-
1-ئه‌نفال (أموال)ه، واته شتومه‌ك، هه‌روه‌كو له هه‌مان سوره‌تی (الانفال)دا خوای گه‌وره پێناسه‌ی ده‌كات به ئایه‌تی (واعلموا أنّما غنمتم من شئ..) ، چونكه (شئ) به‌شتومه‌ك ده‌وترێت.
2-(من الكفار) واته له له بێ‌باوه‌ڕانی جه‌نگدار.
3-(قهراً بقتال) واته: شتومه‌كه‌كان، شتی به‌جێماوی مه‌یدانی جه‌نگه، نه‌ك هی ماڵ و نێو لادێ‌و شاره‌كان.ئه‌م شتومه‌كه‌ی مه‌یدانی جه‌نگیش كه‌پێی ده‌وترێت (غنیمه) واته: ده‌ستكه‌وت، له پێش ئیسلامدا و، له ئاینه‌كانی پێشوودا، رێگه نه‌داروه به‌كه‌س كه هه‌ڵیان بگرێته‌وه، بۆیه له‌یه‌كه‌م جه‌نگی نێوان موسڵمانان و بێ باوه‌ڕانی عه‌ره‌بدا هاته ئاراوه، بۆ ئه‌و سات و وه‌خته شتێكی نوێ بوو، بۆیه موسڵمانان نه‌یانده‌زانی ئه‌و شتومه‌كانه هه‌ڵبگرنه‌وه یان نه‌و، چونكه پێشتر –وه‌ك وتمان- له هیچ ئاینێك دا باس له هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان نه‌كرابوو.
بۆیه پرسیار كردنه‌كه‌ی نێو ئایه‌تی (یسألونك عن الانفال)، (سؤال)ێكه بۆ (فتوی)دان، نه‌ك (سۆال)ێك بێت بۆ (داواكردن)، ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌و (سۆال)ه یان كرد كه له مه‌یدانی جه‌نگه (بدر)دا بوون.
له (التفسیر المنیر)دا ده‌ڵێت: (والسؤال هنا، سوال استفتا‌و لا سؤال استعطا‌و وموجّهٌ م‌من حضر معركه بدر)
هۆی ئه‌م (سؤال)ه‌ش ئه‌وه‌بوو –وه‌كو وتمان- له ئاینه‌كانی پێشتردا قه‌ده‌غه‌بوو شتومه‌كی مه‌یدانی جه‌نگ هه‌ڵبگێرێته‌وه، بۆیه به‌ڕێگه‌دان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه یان، ناوی لێ‌نرا (انفال)، چونكه (انفال) واته (الزیاده). له (صفوه البیان لمعانی القرا‌ن)دا هاتووه كه:
(وسُمیت أنفالاً لآ‌نها زیاده خصّ الله تعالی بها هذه الامه، اذ كانت محرّمه علی من قبلهم من اڵ‌مم)
بۆیه حه‌ڵاڵ بوونی شتومه‌كی به‌جێماوی مه‌یدانی جه‌نگ له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی ئیسلامه‌و پێش ئیسلام نه‌بووه
بۆیه ئیمامی (احمد) و (ابن حبان) و (الحاكم) له (عُبّاده ابن الصامت)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه (ان المسلمین اختلفوا فی غنائم بدر وفی قسمتها، فسالوا رسول الله-: كیف تقسم؟ ولمن الحكم فیها. أهی المهاجرین أم لڵ‌نصار؟ أم له‌م جمیعاً، فنزلت اڵایه..)
لێره‌وه حه‌ڵاڵ بوونی شتومه‌كی به‌جێماوی مه‌یدانی جه‌نگی یه‌كێكه له‌و پێنج شتانه‌ی كه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دراوه‌و پێشتر به‌كه‌سی تر نه‌دراوه. هه‌ریه‌ك له (بخاری) و (مسلم) له (صحیح)ی خۆیاندا له (جابر) ده‌گێڕنه‌وه كه: (ان رسول الله - قال أعطیتُ خمساً لم یُعِطهُنَّ أحدٌ قبلی .. (فذكر الحدیث الی ان قال): وأُحلّت لی الغنائمُ، ولمْ تُحَلْ لا‌حدِ قبلی))
به‌م شێوه‌یه پێش ئیسلام شتێك نه‌بووه به‌ناوی ده‌ستكه‌وت وشتومه‌كی جه‌نگ بۆیه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر- صلی الله علیه وسلم - نه‌یانئه‌زانی چی له ده‌ستكه‌وته‌كانی مه‌یدانی جه‌نگی (بدر) بكه‌ن، چونكه هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان شتێكی نوێ بوو له ڕووی ئایینی‌یه‌وه، بۆیه ئایه‌تی ژماره (1)ی سوره‌تی (الانفال) ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی گێڕایه‌وه بۆ خوای گه‌وره خۆی، خوای گه‌وره‌ش له ئایه‌تی ژماره (41)ی هه‌مان سوره‌ت دا روونی كرده‌وه كه: (واعلموا أنّما غنمتم من شئ فأنّ لله خُمُسَهُ وللرسول ولژی القربی والیتامی والمساكین وابن السبیل) .
++" هۆی چی بوو رژێمی به‌عس كه به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جی سۆشیالیستی هه‌بوو كه چی زاراوه‌ی سوره‌تێكی قورئانی پیرۆزی به‌كار هێنا بۆ شاڵاوی سه‌ربازی دژی كورد ؟
-- (به‌ختیار عه‌لی) ده‌ڵێت: (بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌نفال، ته‌نیا یه‌ك رێگامان له پێشده‌مدایه، ئه‌ویش رێگای تێگه‌یشتنه له (به‌عس).. ئه‌نفال هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌بێت، هه‌ر ڕه‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژوویی یان ئایدۆلۆژیی هه‌بێت، پێشتر ئه‌و هۆكارانه به هه‌ناوی به‌عسیزمدا رابووردوون و، له نێوه‌ندی ئه‌و هه‌ناوه‌دا شێوه‌یه‌كی نوێ‌و، مۆركێكی تازه‌یان وه‌رگرتووه‌و، بونه‌ته به‌شێك له كه‌لتوری به‌عس.. چونكه به‌عسیزم دیارده‌یه‌كه، سروشت و مۆركی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی تر ده‌گۆڕێت كه به‌نێویدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن).
بۆیه دووباره به‌ختیار ده‌ڵێت: (گێڕانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی ئه‌نفال بۆ ئایین و فیكری دینی، نه‌وه‌كو خۆدزینه‌وه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی به‌عس، به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی گوناهه‌كانی به‌عسه بۆ مل ئایین، كه‌من پێم وایه له جه‌وهه‌ردا، ئایین خۆی یه‌كێك له قوربانی‌یه‌كانی به‌عسه)
هه‌روه‌كو (كنعان مكیه) ده‌نوسێت: (ئه‌نفال رووداوێك نی‌یه له ئاسمانه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵكو مێژوویه‌كی درێژی مامه‌ڵه‌كردنی دڵڕه‌قانه‌ی كوردی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه له پشته‌وه‌یه) لێره‌وه ئه‌نفال له‌لای دسه‌ڵاتدارانی عێراق، ئه‌و چه‌تره‌بوو كه له‌ژێریدا، ئه‌و پرۆسه سه‌ربازی‌یه فراوانه‌ی نێوان (شوبات)و (ئه‌یلول)ی ساڵی (1988)ی تیادا ئه‌نجام درا، به‌مه‌به‌ستی قڕكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌مه‌ش له یاسا نێو ده‌وڵه‌تی‌یه‌كاندا به (جینۆساید) ناونراوه.
ئیدی له‌مه‌زیاتر (به‌عس) پێناسێكی ئاشكرای بۆ (ئه‌نفال) پێ‌ی نیه، یان نایه‌وێت پێ‌ی بێت، چونكه وه‌ك به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت: (كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌عس دا نه‌كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، نه‌كێشه‌ی عرقێكی تایبه‌تی گڵاوه، نه‌كێشه‌ی كافر و موسڵمانه، به‌ڵكو كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكه كه نایه‌وێت به‌هانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كوشتن دابڕێژێت، چونكه نایه‌وێت خودی ئه‌و به‌هانه‌یه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م كوشتن و هه‌ڵبژاردنی قوربانیه‌كانی دیكه‌دا)).
لێره‌وه‌یه كه له عێراقی (به‌عس)دا ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی و ئاشكرا بوونی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی كه هه‌شبوو ده‌ستورێكی كاتی بوو به ده‌ستوری بڕگه (أ)ی مادده‌ی (41) ناسراوبوو، چونكه ئه‌و بڕگه‌و مادده‌یه مافی ده‌ركردنی هه‌موو بڕیارێكی ده‌دایه سه‌رۆك به ئاره‌زووی خۆی.
به‌لام بابێین و بپرسین: بۆچی به‌عس ناوی (ئه‌نفال)ی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵبژارد؟
له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بووبێت كه ئه‌نجامی ترسناكی ئه‌م پرۆسه‌ی قڕكردنه بداته پاڵ ئایینێك كه كورد ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و خزمه‌تی بۆ نواندووه.
لێره‌وه كاتێك (ئه‌نفال) وه‌ك زاراوه‌یه‌كی قورئانی ده‌بێته سه‌ره‌تای تێگه‌یشتن له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی جینۆسایدانه، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر قورئان ده‌كرێته لێپرسراو له (ئه‌نفال) و، به‌م كاره‌ش ڕووی به‌عس و دام و ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كه‌ی سپی نیشان ده‌درێت و، بێ‌تاوان راده‌وه‌ستێت له‌به‌رامبه‌ر رای گشتی جیهانیدا.
پرۆسه‌ی ناولێنان له فه‌رهه‌نگی به‌عس دا، ئه‌زمونێكی دێرینی هه‌یه، ئه‌وان هه‌ر پرۆژه‌وپرۆسه‌یه‌ك كه (خزمه‌تگوزار)بێت ناوی به‌عس و، سه‌رۆك و، شۆڕش و، .. هتد لێده‌نێن. هه‌ر كارێكیش كاولكاری و دڵه‌ڕاوكێ و ترس و كاره‌ساتی به‌دوادا بێت، ئه‌و ناوانه‌ی لێده‌نێن كه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه بێزراوی بكه‌ن له‌لای لایه‌نگرانی، كه هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بنه قوربانیانی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه.
++" جیاوازی نێوان ئه‌نفالی كاتی شه‌ری به‌درو كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفالی به‌عس چیه ؟
-- جیاوازی زۆر زه‌ق هه‌ن له نێوان ئه‌نفالی دوای (بدر)ی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی و ئه‌نفالی دوای شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌می كۆتایی یه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌وانه‌ش:
1-ئه‌نفالی یه‌كه‌م، زاده‌ی هه‌وڵێكی ڕه‌واو بێ به‌رنامه‌ی ده‌ركراوان بووه بۆ گێڕانه‌وه ماڵ و سامانی زه‌وتكراویان له زۆرداران، به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق هه‌وڵێكی ناڕه‌واو به‌به‌رنامه‌ی زۆرداران بووه بۆ پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
2-ئه‌نفالی یه‌كه‌م زاده‌ی (بدر)ێك بوو، كه مه‌دینه‌و قورئان و مزگه‌وتی پاراست، به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق، هه‌زاران گوندی وێران كرد‌و، هه‌زاران قورئانی سوتاندو، ئه‌وه‌نده‌ش مزگه‌وتی خاپوركرد.
3-ئه‌نفالی یه‌كه‌م له په‌راوێزداو، له ده‌شتێكی چۆڵ و هۆڵدا ڕوویداو، به‌لام ئه‌نفالی عێراق ده‌یان شارۆچكه‌و هه‌زاران گوند‌و سه‌دان كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ڕووبه‌ری وێرانكاری‌یه‌كانی بوون.
4-ئه‌نفالی یه‌كه‌م له‌ڕووی كاته‌وه، چه‌ند رۆژێكی خایاند، به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق ته‌نها له‌و هه‌وڵه‌یدا نزیكه‌ی ساڵێكی بۆ ته‌رخان كرد.
5-ئه‌نفالی یه‌كه‌م شتومه‌كی به جێماوی مه‌یدانی جه‌نگی حه‌ڵاڵ كرد به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق شتومه‌كی ناو ماڵی خه‌ڵكی به‌تاڵان برد.
6-ئه‌نفالی یه‌كه‌م (70) پیاوی جه‌نگاوه‌ری له مه‌یدانی جه‌نگ دا به‌دیل گرت، به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق دوو سه‌د هه‌زار ژن و پیاوو لاو‌و پیرو كوڕ و كچ و مناڵی بێ تاوانی مه‌ده‌نی و لا شه‌ڕی له‌ناو ماڵی خۆیان كوشت و ڕفاند.
7-ته‌واوی دیله‌كانی دوای ئه‌نفالی یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه نێو ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌ڵام له ئه‌نفالی عێراق ته‌نها هه‌ندێك له پیره‌كان گه‌ڕانه‌وه‌و، ئه‌و ده‌یان هه‌زاره‌كه‌ی دی به‌بێ‌ده‌نگی كوژران و زینده به‌چاڵ كران.
8-ئه‌نفالی یه‌كه‌م به‌رگری بوو له به‌رامبه‌ر هێرشی سوپایه‌ك، به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق، هێرشی سوپایه‌ك بوو بۆ سه‌ركه‌سانی بێ‌دیفاع.
9-ئه‌نفالی یه‌كه‌م زاده‌ی جه‌نگێكی ساده‌ی دوای دووساڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی پڕ به‌زه‌یی ئیسلامیی بوو، به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق، زاده‌ی جه‌نگێكی به‌رفراوان و ترسناكی دوای (20) ساڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كه‌مینه‌ی دڵڕه‌ق و بێ‌به‌زه‌یی به‌عس بوو.
10-له ئه‌نفالی یه‌كه‌مدا (زۆرداران) له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی دا له به‌رامبه‌ر (سته‌ملێكراوان)دا تێك شكان و شتومه‌كه‌كانیان له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌جێ‌هێشت. به‌ڵام له ئه‌نفالی عێراقدا (سته‌ملێكراوان) له‌وپه‌ڕی بێ‌هێزیدا بوونه قوربانیی له‌به‌رده‌م (زۆرداران)ێكدا كه له شكۆمه‌ندترین ساته‌كاندا ده‌ژیان.
11-ئه‌نفالی یه‌كه‌م له (17) ڕه‌مه‌زانی ساڵی (2)ی كۆچی ڕوویدا، كه (14)ه‌مین ساڵیادی دابه‌زینی یه‌كه‌م سوره‌تی قورئان بوو به‌ناوی (اقرأ)ه‌وه له ئه‌شكه‌وتی (حرّا‌و) له مه‌ككه‌دا (31)، بۆیه پێغه‌مبه‌ر –درودی خوای له‌سه‌ر هه‌ر دیلێكی خوێنده‌واری له به‌رامبه‌ر فێركردنی (10) مناڵی نه‌خوێنده‌واری مه‌دینه‌دا ئازادكرد، به‌مه‌ش ئه‌نفالی یه‌كه‌م هه‌وڵێك بوو بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خوێنده‌واری. به‌ڵام ئه‌نفالی عێراق كه (14/4/1988)دا گه‌یشته چڵه بۆپه‌ی، (14)ه‌مین ساڵیادی بۆردومان كردنی زانكۆی سلێمانی بوو له قه‌ڵادزێ له (24/4/1974) به‌ناپاڵم، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر به‌و یاده‌وه پاش (14) ساڵ مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی گونده‌كانیان جارێكی دی خاپووركرده‌وه، قورئان و په‌رتوك و په‌ڕاوی قوتابیانیشیان كرد به ژێر گڵ و خاكه‌وه. به‌مه‌ش ئه‌نفالی عێراق هه‌وڵێك بوو بۆ قه‌ڵاچۆكردنی خوێنده‌واری و قوتابخانه‌كان!!
12-له ئه‌نفالی یه‌كه‌مدا، پێغه‌مبه‌ر –درودی خوای له‌سه‌ر- دیله‌كانی مه‌یدانی جه‌نگی به‌سه‌ر ماڵی هاوه‌ڵه‌كانیدا دابه‌ش كرد‌و پێ‌ی وتن (استوصوا به‌م خیراً) واته چاك بن له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام له ئه‌نفالی عێراقدا، ده‌سه‌ڵاتداران راپێچراوه مه‌ده‌نی‌یه‌كانیان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا كۆكرده‌وه‌و پێ‌یان وتن:(الكردی الجید هو الكردی المیت) واته: چاكی كورد ئه‌وه‌یانه كه مردووه!!
++" هۆكاری بێده‌نگ بوونی كۆمه‌ڵگی نێوده‌وڵه‌تی له‌و كاته‌دا چی بوو ؟
-- (پۆست هیلته‌رمان) ده‌ڵێت: (له راستیدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌موویان به‌شی زانیاری ده‌ره‌وه‌و پۆلیسی نهێنی‌یان هه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش شمولی هه‌موو زلهێزه‌كانی دنیا ده‌كات، به‌باشی ئاگاداری ئه‌نفاله‌كان بوون.. ئاگاداری ره‌شبگیریی و به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك بوون.. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و هێزانه هیچ سوودێكیان له‌وه‌دانه‌بووه له‌و كاته‌دا، ده‌ستی تاوان درێژبكه‌ن بۆ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌و ئیدانه‌ی بكه‌ن)
++ "ئایا چه‌نده ئاشنای به كار‌و هه‌ڵوێستی رێكخراوی ناوه‌ندی چاك كه جێ ده‌ستی دیاره بۆ به جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له وڵاتانی ئه‌وروپا ؟
-- بێگومان جێده‌ستی چاك له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان دیاره‌و, هه‌روه‌ها له‌سالانی 1995و1996یشدا له‌كوردستان كاك عه‌لی مه‌حمود و زۆرێك له براده‌رانی دی كه كاك عه‌لی زۆر جار ئاماژه‌ی به‌ناویان كردووه بۆ دوو ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته باس وتوێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆرله‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا, ئه‌و باسه‌ی منیش ئه‌نفال له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه له هه‌ردو ساڵی 1995 و 1996 له هه‌ولێرو شه‌قڵاوه پێشكه‌ش كراودواتریش له‌كۆنفرانسی زانستی ئه‌كادیمی ئه‌نفال له‌ساڵی2002 پێشكه‌ش كراوئنجا له‌گۆڤاری سه‌نته‌ری برایه‌تی ژماره 24 دا بڵاوكرایه‌وه‌وهه‌روه‌ها له‌هه‌فته‌نامه‌ی یه‌كگرتوو گۆڤاری په‌یامی راستیداو دواجاریش وه‌ك نامیلكه‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه چاپكرا.
++ "ئایا چه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه ئه‌م كاره‌ساته له ڕووی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به جینۆساید بناسێنرێت وه‌ك چۆن كاره‌ساتی هۆلۆكۆست بۆ جوله‌كه‌كان به جینۆساید ناسێنرا له جیهان ؟
-- دیاره كه‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانین له چه‌ند خاڵێكدا نیشان بده‌ین له‌وانه:
1.به‌ستنی كۆنفرانسی زانستی ئه‌كادیمی ئه‌نفال له ساڵی 2002 .
2.داهێنانی وه‌زاره‌تی ئاواره‌وئه‌نفال و دواتربش شه‌هیدان وئه‌نفال.
3.به‌ستنی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆئه‌نفال له‌مدواییه‌دا.
سه‌رچاوه : ئیسلام په‌یک