
سات له‌دواى سات دێت و ده‌ڕوات و ڕۆژو شه‌و ده‌بڕێت و گه‌ردون بۆ كۆتاییه‌كانى ملى كه‌چ كردووه.
به‌ڵام بۆ هێشتا بێ ئاگابوونت له‌ژیان به‌رگى مه‌لۆتكه‌ییت دانه‌ماڵیوه؟! ئاه ... كه‌بێ ئاگاى ، مه‌لۆتكه‌یى به‌سه ئیدى هه‌ڵسه سه‌رپێ به‌رگى كۆچبه‌رى بكه به‌رت و چوست‌و چالاك بڕۆ...بڕۆ بێ ئاوڕدانه‌وه له‌دواى خۆت، بڕۆ... پشوومه‌ده به‌تاسه‌وه هه‌ناسه بده‌و خه‌زه‌لى تازه بۆڕۆح بڕوێنه وچونكه وه‌رزى ڕۆح نوێبونه‌وه‌یه
خوشکێ بۆچی له خشته چووی بۆ وا که‌وتیه دوای به‌ندو و باو
پیشــه‌ت بوو به خۆلووس کـردن ڕۆژ نییه هه‌ڵنه‌گری ده‌م و چـاو
بێ ووچان لـــه خـۆت ده‌خــه‌فتێ‌ی ناژی بێ ســووراو و سپیاو
هــــــــــــه‌موو کاتێ ڕووت و قووتی به‌سه‌رماو به‌قرچه‌ی هه‌تاو
بـــــــۆن و بـــه‌رامه‌ی گووڵاووت کارده‌کا له که‌لــله‌و هــــــــه‌ناو
گـــــــــــۆره‌وی تۆڕت داوێـــکه ده‌که‌ویته نـــــاو پیــــــــــــــرو لاو
سڵاو برا
مه‌گه‌ر نامناسیته‌وه
من نه‌وه‌ی خه‌دیجه‌م
منی خوشكت
دووه‌م كه‌سم
پاش پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (سڵاوی له سه‌ر، گیانم به قوربانی)
كڕنوشم بۆ خوا برد
زه‌مه‌نیك بوو
من وت‌و
هه‌ر ده‌گریاین....
به‌دیار وێنایی
ئاینده‌و
رۆژگار زۆر گریاین...
جێ ژوان و ماڵمان
باوه‌شی ئاسمان و
چرای ژینمان
تریفه‌ی مانگ وبریسكه‌ی
ئه‌ستیره‌كان بوو..
مێژوو ده‌ڵێ : مه‌ردان هاتن و ڕابوردن ... عه‌ره‌قی زه‌حمه‌تیان سری ... به ره‌نجی زۆر گه‌نجیان کڕی ، کاڵای خه‌ڵتانی خوێنینیان ، به باڵای فیدایان بڕی ، له لیستی ناوی ( أنعمت علیهم ) دا ناوێکیان بۆ خۆیان چڕی ...
دوێنێ باپیره نورالدین ، بۆ بۆ ئوممه‌تی له‌ت له‌ت کراو ، له بۆ قودسی داگیر کراو ، گاڵته‌ی ئه‌هات به پێکه‌نین ، که مه‌رگ مۆڵه‌تی نه‌دا ، سپاردی به صلاح ا‌لدین ... ئه‌مڕۆ به‌سته‌ی گریانه‌که‌م هه‌ر { وا صلاح الدینا } یه بۆ من لێره‌و بۆ ئه‌و له خاکی فلسطین .
ئه‌مڕۆ کوفر ڕاچه‌نیوه ، چه‌ندین پیلانی ته‌نیوه ، بڵێسه‌ی ئه‌و پیلانانه به سه‌تڵێ ئاو دانامرێ ، به دروشمی بمرێ شاڕۆن ، سته‌می ڕۆژ لا نابرێ ، پێشینیان ڕاستیان وتووه : توڵی پیره‌ک بانادرێ ، حه‌ق گه‌ر نه‌سه‌نرێ نادرێ ...