
گوڵاڵه پشده‌ری
Aids
ئه‌یدز چیه؟
وشه‌کانی Aids= Acquired Immune Definciency Syndrome واتاکه‌ی:نیشانه‌کانی که‌مکاری سیسته‌می پاراستنی گیان که به‌ویراسی تووش نابێت به‌ڵکوا مرۆڤ خۆی له ژیاندا تووشی ئه‌بێت به هۆی ڤایرۆسی HIV و یان به زمانی عه‌ره‌بی:( فقدان المناعه المکتسبه او متلازمه العوز المناعی المکتسب). ئه‌م ڤایرۆسه هێڕش ئه‌کاته سه‌ر ده‌زگای پاراستنی گیانی مرۆڤ که ئه‌م ئه‌رکی به‌رگری له نه‌خۆشبوونی گیانی مرۆڤی به ئه‌ستۆوه‌یه. ئینجا کاتێک که که‌سێک تووشی نه‌خۆشی ئه‌یدز ئه‌بێت ، ده‌زگای پاراستنی گیانی ئه‌و ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و له کاتێ نه‌خۆشیدا به‌رگری بکات. هه‌ندێک میکرۆب که کاتێ له‌ش ساغی مرۆڤ دێنه ناو جه‌سته و ده‌زگای پاراستن له به‌ینیان ئه‌بات به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌یدزدا ئه‌و تواناییه‌ی نامێنێت و ئه‌م میکرۆبانه کاریگه‌ری زۆر نه‌رینیان ئه‌بێت و جاری وایه ئه‌بن به مایه‌ی مه‌رگی که‌سه تووش بووه‌که.
ئاماده‌کردنی/ جمال غریب احمد... سوید .
هه‌موو ساڵێک له پشوی هاویندا لاوانی سوید ڕوو ده‌که‌نه ووڵاته گه‌رمه‌کان بۆ به‌سه‌ر بردنی پشوی ساڵانه‌یان و تێر کردنی غه‌ره‌زه
سێکسیه‌کانیان به بێ هیچ سانسۆر و کۆنترۆڵێک که ئه‌مه‌ش بێ گومان چه‌نده‌ها کێشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه و سه‌ره‌نجام هه‌ر خۆیان خه‌سارۆمه‌ندن ، به پێی تازه‌ترین ڕاپۆرت که له ڕۆژنامه‌ی* ئافتون بلادێت* دا هاتوه که ته‌نها ئه‌م ساڵ 45000 که‌س سه‌ره‌یان گرتوه بۆ پشکنین تا بزانن نه‌خۆشی ئایدز و سیلانیان نیه که کوشنده‌ترین نه‌خۆشی سێکسین و چاره‌سه‌ریان تا ئێستا نی یه که له‌م ڕێژه‌یه ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌نجام دراوه ده‌رکه‌وتوه که 4000 گه‌نجو لاو له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز نه‌خۆشی* سیلان* یان هه‌یه و پشکنین به‌رده‌وامه که هه‌موی له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه به‌رجه‌سته بوه که لاوان هیچ جۆره به‌ربه‌ستێکیان له‌به‌رده‌مدا نی یه که به‌پێی ڕاپۆرتی یونیسێف هاتوه که گه‌نجانی سوید له سه‌دا 65 یان پارێزگاری له خۆیان ناکه‌ن به‌تایبه‌تی لاوه 15 ساڵه‌کان هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشکی ده‌رکه‌وتوه که ڕۆژانه 90 که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که یه‌که‌م جاریانه کاری سێکسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وته‌مه‌نیان له نێوان 15/29 ساڵیدایه و ئێستا ڕێژه‌ی گشتی 45000 نه‌خۆشه .