
لە دیمانەیەکى تایبەت دا ، سەبارەت بە سه‌ربه‌خۆی كوردستان و چه‌ند پرسێكی تر ئەم دیمانەیەمان سازکرد لەگەڵ بەرێز یاساناس ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كاروانی ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری هه‌رێم له حكومه‌تی كوردستان .....
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی : .محه‌مه‌د به‌رزنجی . سوید
هاتنی ساڵی نوێ و به‌هاری سه‌ری ساڵ به گشت لایه‌ک پیرۆز ده‌ڵێین و له خوای میری مه‌زن خوازیارین که ده‌ستی به‌زه‌یی خۆیمان به‌سه‌ردا بکێشێت و ساڵی نوێمان بۆ بکاته ساڵی لێک حاڵی بوون و پێکه‌وه حه‌وانه‌و هه‌ڵقرچاندنی زوڵم و زۆر و ناته‌بایی له خاک و نیشتمانماندا.
ئه‌ی چه‌رخێنه‌ری دڵ و دیده‌کان
دڵ و دیده، تۆ، ئه‌خه‌یته ته‌کان
هاتن شه‌و و ڕۆژ کوا سه‌ربه‌خۆیه؟
یاسا و به‌رنامه و ڕێبازی تۆیه
ئه‌ی گۆڕێنه‌ری ڕۆژ و مانگ و شه‌و
ئاڵوگۆڕ، بێ تۆ مه‌حاڵه، مه‌حاڵ
وه‌زع و حاڵ ئێمه‌یش بگۆڕه قوربان
به چاتر له‌وه‌ی که ئێسته هه‌سمان
به‌ڵکوو سه‌رکه‌وین له هه‌ردوو لاوه
له هه‌ر دوو بوار ، دین و دنیاوه
مه‌لا فاتحی حه‌یده‌ر نژاد
سه‌لاحه‌دین بابه‌كر
چۆن ده‌ستپێكردنى هێرشی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌م كاته‌دا – واته پێش هاتنی به‌هار و توانه‌وه‌ى به‌فر – چاوه‌رِوان نه‌كراو و موفاجه‌ئه بوو، به هه‌مان شێوه‌ش راگرتنی شه‌رِه‌كه و كشانه‌وه‌ى سوپاكه بۆ ناو توركیا به‌م شێوه‌یه‌ى روویدا، هه‌ر چاوه‌رِواننه‌كراو و موفاجه‌ئه بوو، كه‌واته پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌م موفاجه‌ئه‌تانه‌وه بووه؟ ئایا هۆكاره‌كان ناوخۆیی بوون یان ده‌ره‌كی؟ ئایا كێ له‌م شه‌رِه‌دا قازانج و كێش زه‌ره‌رى كردووه؟ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار یا سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی یان په‌كه‌كه و كورد؟ ئایا هه‌رێمی كوردستان له كوێی قازانج و زه‌ره‌رى ئه‌م شه‌رِدا بوو؟
رێکخراوی قوتابیانی کوردستان.jpg)
(چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی(100.000 ـ سه‌د هه‌زار )پۆسته‌ر و ژیاننامه و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له مانگی مه‌ولوددا)
ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یه‌وێت:
ـ به‌كرده‌وه یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان بكه‌ینه‌وه.
ـ قوتابیان و گه‌نجانی كوردستان ئاشنای ژیان و سوننه‌ته‌كانی پێشه‌وامان بن....
سه‌ردار شه‌مامی
پێشه‌کی:
ره‌نگه تۆێژینه‌وه‌و مشت‌و مڕ له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد‌و جیا کردنه‌وه‌ی ئایین‌و نه‌ته‌وه له یه‌ک‌و تێڕوانینیان به دوو دیارده‌ی لێک جوێ، که هه‌ست‌و سۆزی به‌شێک له نووسه‌رانی گه‌لی کوردی، به‌ره‌و ئه‌وه ڕاکێشاوه که دژایه‌تی ئایین بکه‌ن‌و بۆ سڕینه‌وه‌ی له کوردستان هه‌وڵێکی چڕ‌و پڕ بده‌ن، شتێکی ئاسان نه‌بێ، به‌داخه‌وه زۆرێک له‌م نووسه‌رانه هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للایان ئه‌مه‌یه که جه‌ماوه‌ری کوردستان وا لێبکه‌ن ته‌نیا خۆ به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه خه‌ریک بکه‌ن‌و به‌س؛ وه‌ک ده‌ڵێن: کێشه‌ی ئێمه‌ی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تییه نه‌ک کێشه‌ی ئایینی! ئێمه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیمان لێکراوه، نه‌ک ئایینی! جا زۆر به تام‌و خوێ، پلار داوێنه ئایین‌و بۆ خاشه‌بڕ کردنی ئایین له هه‌موو چه‌شنه باسێکدا ئایین تاوانبار ده‌که‌ن‌و وه‌ک هۆکا‌ری ته‌واوی لێقه‌وماوی، چه‌رمه‌سه‌ری، بێده‌ره‌تانی‌و دواکه‌وتوویی گه‌لی کورد باسی لێده‌که‌ن‌و ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: پێشه‌وای ئایینی مامۆستا ئ
ه‌یوبی گه‌نجی، که دوو حه‌وتوو به‌ر له ئێستا له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه فڕێنرابو، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆزرایه‌وه. سه‌چاوه‌یه‌کی ئاگادار له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا گه‌نجی له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ڕوونیشی کرده‌وه که ناوبراو که‌س ناناسێته‌وه و ئه‌وه‌شی وه‌ک ده‌رئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه‌کرانی جسمی و ڕووحیی ناوبراو له‌قه‌ڵه‌مدا؛ وته‌بێژه‌که به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کی له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی دۆزرانه‌وه‌ی مامۆستا گه‌نجی له‌ده‌ستدا نه‌بوو.
مه‌لا عومه‌ر - قوتابی ماجیستێر/ به‌ریتانیا
خۆشویستنی گه ل و، ووڵات و، خاك ده توانم بڵێم له هه موو که سێکدا هه یه و شتێکی سرووشتی یه. ئیتر جیاوازی نیه له وه ی ئه و که سه هه ر ئاین و فیکره یه کی هه بێت. ئه گه ر بێت و ئه و پرسیاره ڕووبه ڕووی خه ڵکی بکرێته وه ئه و ڕاستیه زیاتر ئاشکرا ده بێت.

ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندن کاریگه‌رترین بابه‌تی سه‌رده‌مه به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنی بینراو. هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا به‌لای که‌مه‌وه ڕۆژانه چه‌ند ساتێکی ژیانی به ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌باته‌سه‌ر. هه‌رچی که‌ناڵی ئاسمانیه بێ گومان کاریگه‌ریان زیاتره به‌تایبه‌ت که به جیهاندا په‌خشده‌بێت و بینه‌ری زیاتر سه‌یری ده‌که‌ن.
نوسینى: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین 
قه‌یرانه‌كان زۆرن كه یه‌خه‌ى گه‌له‌كه‌مانى گرتووه و رووبه‌رِوى ئه‌زمونه‌كه‌ى ده‌بنه‌وه و زۆربه‌شیان به‌داخه‌وه به میزاج و شه‌لم كوێرم، و بێ حساب كردنى ئه‌نجام پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ین ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندیه‌كان و رێكخستنى ئه‌وراقه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكێشه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وڵاتانى دراوسێ ووڵاته زلهێزه‌كان ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه برِیار به‌ده‌سته‌كانى ئێراق و ناسه‌قامگیرى و له‌رزۆكى دۆستى و نه‌یارى و هاوپه‌یمانى و ناحه‌زیه‌كان له‌گه‌ڵیان ..
قه‌یرانى ناروونى شێوازى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا وحه‌قیقه‌تى گشت مه‌سه‌له‌كانى ئه‌و نێوانه به‌بێ چاره‌سه‌رى كونكێرێتى و ده‌ستورى.
نووسینی: عه‌بدولله‌تیف ئاوماری / هه‌ولێر.
گومانی تێدا نی یه به‌درێژایی مێژوویی گه‌لی كورد مه‌لا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد جگه‌له‌وه‌ش هه‌رئه‌وان بوون ڕابه‌روسه‌ركرده‌ی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان وێنه‌ی قازی موحه‌مه‌دوشێخ مه‌حمودی نه‌مروشێخ سه‌عیدی پیران ومه‌لامسته‌فای بارزان ... هتد هه‌موو ئه‌وكه‌سایه‌تیانه شێخ یامه‌لاو قوتابی حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان بوون و له‌كانیاوی زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه مێشك و دڵ وده‌رونیان ئاودرابوو كه‌گه‌ل ونیشتمانی خۆیان خۆش بوێت و هه‌ڵسن به‌به‌رپاكردنی شۆڕش بۆوه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان هه‌رده‌م هانده‌ری نیشتمان په‌روه‌ری ودادپه‌روه‌ری بوونه و خه‌ڵكیان هانداوه بۆچاكه‌ودوركه‌وتنه‌وه له‌زوڵم وخیانه‌ت .
ڕێنێسانس نیوز؛ بۆکان: ئه‌و شاخه‌وانه بۆکانییه‌ی ڕۆژی 6ی نۆڤه‌مبه‌ر له چیای به‌رده‌زه‌دری بۆکان هه‌ڵدێرا، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی شاخه‌وانی کورد موقبیل هونه‌ر په‌ژوو به په‌یامنێری ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند: "شاخه‌وانی ناسراوی بۆکانی و ئه‌ندامی تیمی نیوه‌نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانانی ئێران، موقبیل هونه‌ر په‌ژوو، دوای نۆ ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی سپارد."
خالد ڕه‌نجده‌ر 

فكری مه‌جید كه‌ورینی سلام په‌یك :
بێگومان هه‌ر په‌رستنێك كه خودای گه‌وره له سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی واجب كردبێ ئه‌وا له لایه‌نێك له لایه نه‌كانی سودێكی ته‌ندروستیشی هه‌یه بۆ مرۆڤـ جگه له‌و پاداشته زۆره‌ی كه له دوارۆژ ده‌یدرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی و ده‌روونی كراوه له سه‌ر بایلۆجی ده‌زگای ده‌ماره‌كان و ره‌فتاری مرۆڤـ له كاتی به رۆژوو بوون , كه له لایه‌ن دكتۆر رامز ته‌ها محمد ئه‌نجامدراوه ( راوێژكاری پزیشكی ده‌روونی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌ی كوه‌یت ) .
كورته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه

ئه‌بو به‌کر عه‌لى
زۆر جار لێره‌و له‌وێ و له ناوه‌نده سیاسى و ڕۆشنبیرىیه که باس له‌وه کراوه و ده‌کرێت که کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ئیسلامى یاخود ئاینى . هه‌ندێ جاریش ئه‌م وه‌سف کردنه‌ى ماهیه‌تى کێشه‌ى کورد له سۆنگه‌ى پرسیار خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نێکى ئیسلامى یا خود ئیسلامييه‌کانى کوردستانه‌وه بووه ، زیاد له جارێکیش له ناوه‌نده ڕۆشنبیرييه‌که‌وه به ئاشکرا باس له‌وه کراوه که ئه‌م هێزانه ده‌خوازن کێشه‌ى کورد له کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بگۆڕن به کێشه‌یه‌کى ئاینى!! یاخود خودى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌وان ئاماژه‌یه به‌و ته‌رزه له بیرکردنه‌وه؛ له‌م سۆنگه‌وه داخوازم ئه‌وه‌نده‌ى گونجاوه مشتمڕێکى بابه‌تیانه‌ى ئه‌م پرسه بکه‌ین په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ دابنێین بزانین؛ داخۆ ڕاسته شوناسى کێشه‌ى کورد داخوازييه نه‌ته‌وایه‌تييه‌کانمان پانتاییه‌کى ناکۆکى و جیاوازى نێوان ته‌وژم هێزه سیاسی‌یه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنن؟.