+
نوسراوه ته وه له چهارشنبه بیست و دوم خرداد 1387كات ژمير 19:16له لايه‌ن arbaba
|
(به بیانوویی نووسینه‌کانی کاکه سامڕه‌ند له‌سه‌ر د.سرووش)
مه‌ولوود به‌هرامیان
ئاماژه: له راستیدا ئه‌م ووتاره ته‌واوکه‌ری ووتارێک له ژێرناویی«ڕۆشنبیری دینی‌و ئاوڕێ له کارنامه‌ی سی ساڵه‌ی دین‌ناسیی د.عه‌بدولکه‌ریم»ـه که له ماڵپه‌ڕی"ڕێنسانس" دا بڵاو کرایه‌وه. لێره‌وه سرنجتان بۆ ووتاریی ناوبراویش وه‌کوو پێشنیازێک بۆ ئه‌م باسه‌ی ئێستامان راده‌کێشین.
فه‌لسه‌فه‌ی دین چییه؟
فه‌لسه‌فه‌ی دین واته «دین ناسین»، دین ناسینیش جاریی وایه له ده‌ره‌وه‌ی دینه‌وه ده‌کرێ‌و جاریی وایشه له ناوه‌وه‌یی دینه‌وه ده‌کرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌میشه دوو سه‌رچاوه بۆ دین کێشه ساز ده‌که‌ن:
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له چهارشنبه بیست و دوم خرداد 1387كات ژمير 18:34له لايه‌ن arbaba
|
مه‌ولوود به‌هرامیان
عه‌بدولکه‌ریمی سرووش به‌بڕشت‌ترین‌و کاریگه‌رترین بیرمه‌ند له ئۆرگانیزه کردنی تێئۆریه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی له ئێرانی دوای شۆڕش دایه. سرووش شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئانالێتیکه. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوو دوکتۆر سرووش له بوواره جۆراوجۆره‌کانی مه‌عریفی دا به ڕوانگه‌یه‌کی دواپۆزێتیویستی[1] بۆچوونه‌کانی خۆی خستۆته ڕوو؛ له ره‌خنه له مارکسیزمه‌وه بگره هه‌تا راڤه‌کردنی ده‌قه عیرفانیه‌کان‌و وانه‌کانی"فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی کۆمه‌ڵناسی". سرووش چ وه‌کوو پیتۆڵێکی متافیزیسیه‌ن‌و چ وه‌کوو که‌لامناسێکی ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته ئانالیزی ئامووزه مارکسیستیه‌کان‌و بوێرانه هێرشی ناحه‌زانی ئایینی ئیسلامی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵی داوه تا خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و زانستیانه له به‌ڵگه کلاسیکیه‌کانی بوونی خوا بۆ وێنه" به‌ڵگه‌ی نه‌زم"[2] ئاراسته بکا.
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له چهارشنبه بیست و دوم خرداد 1387كات ژمير 18:30له لايه‌ن arbaba
|