
هاتنی ساڵی نوێ و به‌هاری سه‌ری ساڵ به گشت لایه‌ک پیرۆز ده‌ڵێین و له خوای میری مه‌زن خوازیارین که ده‌ستی به‌زه‌یی خۆیمان به‌سه‌ردا بکێشێت و ساڵی نوێمان بۆ بکاته ساڵی لێک حاڵی بوون و پێکه‌وه حه‌وانه‌و هه‌ڵقرچاندنی زوڵم و زۆر و ناته‌بایی له خاک و نیشتمانماندا.
ئه‌ی چه‌رخێنه‌ری دڵ و دیده‌کان
دڵ و دیده، تۆ، ئه‌خه‌یته ته‌کان
هاتن شه‌و و ڕۆژ کوا سه‌ربه‌خۆیه؟
یاسا و به‌رنامه و ڕێبازی تۆیه
ئه‌ی گۆڕێنه‌ری ڕۆژ و مانگ و شه‌و
ئاڵوگۆڕ، بێ تۆ مه‌حاڵه، مه‌حاڵ
وه‌زع و حاڵ ئێمه‌یش بگۆڕه قوربان
به چاتر له‌وه‌ی که ئێسته هه‌سمان
به‌ڵکوو سه‌رکه‌وین له هه‌ردوو لاوه
له هه‌ر دوو بوار ، دین و دنیاوه
مه‌لا فاتحی حه‌یده‌ر نژاد
ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستان وته‌ی کۆمه‌ڵێک بیریار و ناودار و رۆژهه‌ڵاتناسانه له باره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامانه‌وه، که بۆ مێژوو تۆماریان کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موسوڵمانیش نه‌بوون.
1- مه‌هاتما غاندی: (ویستم شاره‌زایی په‌یدا بکه‌م له‌باره‌ی خوو ڕه‌وشت و سیفاتی ئه‌وه‌ی دڵی ملیۆنان که‌سی بۆ لای خۆی که‌مه‌ندکێش کردووه، بێگومان شمشێر نه‌بووه‌ته هۆکا‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلام، به‌ڵکو راستگۆیی و لێبڕاوی و ئازایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر بووه‌ته هۆکا‌ری گه‌شه‌سه‌ندن و جێ پێ قایمبوونی ئیسلام.
ماموستا ناسری سوبحانی
نامه‌یه‌ک که ئاسان نه‌بوو بنوسرێت به مه‌ره‌که‌بی خوێنی حه‌ڵا‌ڵكراو ، ئه‌گه‌ر خوێنه رژاوه‌کان پیس نه‌کرانایه به ژه‌هرێکی دروستکراو له کارگه‌کانی زانستی کیمیا .. ئاراسته بێت بوو کوَُڕی پێغه‌مبه‌ران ، تا پێغه‌مبه‌ری خاته‌م بۆیان بخوێنێته‌وه ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی له ئه‌وانی دی نزیکتره له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی نامه‌که‌ی لێوه نێردراوه ، له رۆ‌ڵه‌کانی ئومه‌تێکه‌وه که ده‌مێکه شه‌پۆلی به‌ڵاو ئازاره‌کان شه‌پۆله‌کانی پێکردووه تا گه‌یاندنی رۆژی هه‌ڵه‌بجه .
ماموستا ئیبراهیم مردوخی
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زورم
ته‌لی بزوێنه‌ری ھه‌ست و شعورم
له‌به‌رچاومه گه‌شی ئه‌و به‌ژن و باڵا
که خمڵی بوو له داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی ته‌نووری سووری گڵپه‌ی بیر و بڕوا
گه‌لێ تاوانه روداوه‌ت له‌بیرچێ و ھه‌روه‌ھا بڕوا
نوسینی : سه‌ردار شه‌مامی
حافز ئیبراهیم : « دایک ئه‌و زانکۆیه‌یه که ئه‌گه‌ر بتوانی وزه‌کانی بخه‌یه‌ته سه‌رکار ، وزه‌و توانای نه‌ته‌وه‌یه‌کت خستوه‌ته سه‌رکار !»
پێشه‌کی :
ژن ئه‌و کیانه‌یه که به درێژایی مێژوو چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی پله دوو سه‌یر کراوه.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ لاپه‌ڕه‌ی ڕاستی‌و درووستی مێژوو له‌سه‌ر ژیان‌و به‌سه‌رهاتی ژن هه‌ڵبده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نه ته‌نیا گه‌له دوور له شارستانیه‌تیه‌کان ژنیان چه‌وساندۆ‌ته‌وه، به‌ڵکوو نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوه‌کانیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوانی زانا‌و بلیمه‌تدا ژنیان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی خزمه‌تگوزار به پیاو یان بگره که‌متریش پێناسه کردوه؛ بۆ وێنه بلیمه‌تێکی وه‌ک ئه‌ره‌ستوو ژن به مه‌وجوودێکی ناته‌واو ده‌ناسێنێ‌و پێی وایه سروشت له کاتێکدا ژن دروست ده‌کات که له خوڵقاندنی پیاو داده‌مێنێ.
سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسیی

aso999@hotmail.com
رۆژی-١٧-ی فێوریه‌ی-٢٠٠٨-(٢٧-ی رێبه‌ندانی-١٣٨٦) "ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی" هه‌رێمی کۆسۆڤۆ یه‌کلایه‌نه بڕیاری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌که‌یان ده‌رکرد که هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن "هاشم تاچی"ی سه‌رۆکوه‌زیرانه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
هه‌رێمی کۆسۆڤۆ زیاتر له-٩٥%-ی خه‌ڵكه‌که‌ی له نه‌ته‌وه‌ی"ئه‌لبان"ه و که‌وتۆته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا. تا کۆتاییهاتنی شه‌ڕی سارد و شکستی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات به ڕابه‌رایه‌تیی یه‌کێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، کۆسۆڤۆ هه‌رێمێکی "خودموختار"ی کۆماره‌کانی یوگۆسلاڤیی بوو. پاش له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی یوگۆسلاڤیی، کۆسۆڤۆ (هه‌رچه‌ند سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هیچ وڵاتێك دانی پێدا نه‌نا) وه‌ك ناوچه‌یه‌کی "خودموختار" له چوارچێوه‌ی "کۆماری سربستان" که میراتگری کۆماری یوگۆسلاڤیی بوو، مایه‌وه.
سه‌لاحه‌دین بابه‌كر
چۆن ده‌ستپێكردنى هێرشی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌م كاته‌دا – واته پێش هاتنی به‌هار و توانه‌وه‌ى به‌فر – چاوه‌رِوان نه‌كراو و موفاجه‌ئه بوو، به هه‌مان شێوه‌ش راگرتنی شه‌رِه‌كه و كشانه‌وه‌ى سوپاكه بۆ ناو توركیا به‌م شێوه‌یه‌ى روویدا، هه‌ر چاوه‌رِواننه‌كراو و موفاجه‌ئه بوو، كه‌واته پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌م موفاجه‌ئه‌تانه‌وه بووه؟ ئایا هۆكاره‌كان ناوخۆیی بوون یان ده‌ره‌كی؟ ئایا كێ له‌م شه‌رِه‌دا قازانج و كێش زه‌ره‌رى كردووه؟ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار یا سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی یان په‌كه‌كه و كورد؟ ئایا هه‌رێمی كوردستان له كوێی قازانج و زه‌ره‌رى ئه‌م شه‌رِدا بوو؟
سه‌ردار شه‌مامی
عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب:« ئه‌وه له که‌یه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه‌تان کردۆته به‌نده‌ی ئه‌ڵقه به‌گوێی خۆتان، له کاتێکدا ئه‌وانه ئازاد‌و سه‌ربه‌ست له دایک بوون؟!»
پێشه‌کی
له باری زمانه‌وانیوه سته‌م واته دانانی هه‌ر شتێک له غه‌یری جێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی یان، پێشێل کردنی مافی ڕه‌وای تاقم‌وکه‌سانێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاقم‌و که‌سانێکی تر.
هه‌رچه‌ند که مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی به ئاوه‌زو تێگه‌یشتوو‌یه‌و هه‌وڵ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێک له جێگه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌ڵام هه‌موو کات سێبه‌ری سه‌ربزێوی‌و یاخیگه‌ری ده‌ستی به سه‌ر داگرتووه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی‌و گه‌لی پێوه‌ندیدار به خۆی هه‌وڵی داوه‌و مافی که‌سانێکی تری پیشێل کردوه.
رێکخراوی قوتابیانی کوردستان.jpg)
(چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی(100.000 ـ سه‌د هه‌زار )پۆسته‌ر و ژیاننامه و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له مانگی مه‌ولوددا)
ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یه‌وێت:
ـ به‌كرده‌وه یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان بكه‌ینه‌وه.
ـ قوتابیان و گه‌نجانی كوردستان ئاشنای ژیان و سوننه‌ته‌كانی پێشه‌وامان بن....
و: بسم الله الرحمن الرحیم
درود له سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام و بنه‌ماڵه و یارانی.
پێشه‌کی رێز و سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی هێژا ده‌که‌م و سپاسی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ جه‌نابتان و هاوه‌ڵانی به‌رێزتان له "ستانده‌ر".
ناوم عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانییه و ساڵی-1954-ی زاینی له شاری روانسه‌ری سه‌ر به پارێزگای کرماشان له دایک بووم. دوای ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی، له رێگای حوجره چکۆله و به‌خزمه‌ته‌کانی پاڵی مزگه‌وته‌کان و له خزمه‌ت چه‌ند مامۆستاێه‌کی پایه‌به‌رزی ناوچه‌ی کورده‌واریدا، خوێندنی ئاسایی زانسته ئاینییه‌کانم به ئه‌نجام گه‌یاند. پاشان له تاقیکاری مامۆستایانی ئایینی دا (له زانکۆی تاران) پله‌ی لیسانس (به‌کالوریۆس)م وه‌ده‌ست هێنا‌و هاوکات درێژه‌م دا به خوێندنی باڵا له بواری "ماف‌ناسی"دا. ئێستا نووسینی تێزی دوکتۆرای "ماف‌ناسی"م به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌ردار شه‌مامی
پێشه‌کی:
ره‌نگه تۆێژینه‌وه‌و مشت‌و مڕ له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد‌و جیا کردنه‌وه‌ی ئایین‌و نه‌ته‌وه له یه‌ک‌و تێڕوانینیان به دوو دیارده‌ی لێک جوێ، که هه‌ست‌و سۆزی به‌شێک له نووسه‌رانی گه‌لی کوردی، به‌ره‌و ئه‌وه ڕاکێشاوه که دژایه‌تی ئایین بکه‌ن‌و بۆ سڕینه‌وه‌ی له کوردستان هه‌وڵێکی چڕ‌و پڕ بده‌ن، شتێکی ئاسان نه‌بێ، به‌داخه‌وه زۆرێک له‌م نووسه‌رانه هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للایان ئه‌مه‌یه که جه‌ماوه‌ری کوردستان وا لێبکه‌ن ته‌نیا خۆ به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه خه‌ریک بکه‌ن‌و به‌س؛ وه‌ک ده‌ڵێن: کێشه‌ی ئێمه‌ی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تییه نه‌ک کێشه‌ی ئایینی! ئێمه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیمان لێکراوه، نه‌ک ئایینی! جا زۆر به تام‌و خوێ، پلار داوێنه ئایین‌و بۆ خاشه‌بڕ کردنی ئایین له هه‌موو چه‌شنه باسێکدا ئایین تاوانبار ده‌که‌ن‌و وه‌ک هۆکا‌ری ته‌واوی لێقه‌وماوی، چه‌رمه‌سه‌ری، بێده‌ره‌تانی‌و دواکه‌وتوویی گه‌لی کورد باسی لێده‌که‌ن‌و ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.