
.له به‌رواری(7.1.2008)دا له رۆژنامه‌ی (ئافتهنپۆستهن)ی نه‌رویجی دا له‌سه‌ر زمانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ڵێت به‌ر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مه‌ریوان کتێبێکی نوسی له‌ژێر ناونیشانی (سێكس و شه‌رع و ژن له ئیسلامدا)، له‌و کتێبه‌دا باس له‌وه ده‌کات که گوایه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خاوه‌نی نۆزده ژن بووه.
بارام 
"ڕای من ڕاسته، به‌ڵام ده‌شێت هه‌ڵه بێت، ڕای ئه‌وانی دی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌شێت ڕاست بێ" ئیمامی شافیعی
ماوه‌یه‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ره کوردیه‌کاندا باس‌و خواسی نازانستی‌و ناشاره‌زایانه له‌سه‌ر کهسایهتیو بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسرێن، وام به چاک زانی په‌یڕه‌وی نووسراوه‌که‌ی پێشوم به ناوی " دۆگمابوونو چه‌ند سه‌رنج!..." به پێی زانیاری خۆم، له‌م ووتاره دا نه‌ختێک باسی بزاڤی ئیسلامی له ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناوڕاست به گشتی‌و ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌تایبه‌تی بکه‌م، به‌م هیوایه که بتوانم خزمه‌تێک به ئێوه‌ی ئازیز‌و به ره‌وتی ئیسلاحخوازانهو مه‌ده‌نی فره‌جه‌مسه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری خۆمان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دا بکه‌م.
زیاتر له 150 ساڵ له هێرشیی ناپلئۆن بۆ سه‌ر وڵاتی میسر به تایبهتیو وێککه‌وتنی دونیای ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی ڕاده‌بوورێ. ئه‌م هێرشه گه‌رچی له جه‌وهه‌ری خۆێدا هێرشیکی سه‌ربازی و ئیستیعماری بوو به‌ڵام ده‌ره‌نجامگه‌لی زۆری گۆڕانی فه‌رهه‌نگی، سیاسی، نیزامی، خوێندن‌و راهێنانی و ... هتد به‌دواوه بوو.

ئه‌مڕۆ به زمانێكی نوێ بۆچوون له‌سه‌ر چه‌مكه هه‌نوكه‌ییه‌كانی نێو په‌ڕاوێزی كاری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌ك عیراق ده‌كرێ‌و، به شێوازێكی نوێخوازی هه‌ڵوێسته له ئاست چه‌مكه‌كانی وه‌ك مافی مرۆڤ‌و پێكه‌وه ژیان‌و دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌رده‌بڕێ، واشی بۆچوون له‌سه‌ر ده‌كرێ كه ئه‌مانه له رۆژئاوادا به ئامانج هاتوونو له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوادا وجودیان نه‌بووه‌و نابێت، به‌و پێیه رۆژئاوا سه‌نته‌ری به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تییه‌و شایه‌نه بكرێته سه‌نته‌ر بۆ هه‌موو جوانیه‌كانی ژیان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه په‌یامی پیرۆزی ئیسلام به درێژایی مێژووی خۆی سه‌لماندویه‌تی كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌های مرۆڤایه‌تی به‌رزه‌و،

خاتو بێ نه‌زیری سه‌ركرده‌ی پارتی گه‌لی چه‌پی پاكستانی و و یه‌كه‌م ئافرهتیێكی موسولمان كه دووجار له‌یه‌كێ له‌گه‌وره‌ترین وپارێزكارترین ولاَتانی ئیسلامی‌دا به هه‌ڵبژاردن بووبێته سه‌ره‌ك وه‌زیر له‌هێرشێكی ترۆریستیدا ترۆر كرا، و ئه‌م رووداوه دنیای هه‌ژاند، به‌تایبه‌ت ولاَتانی رۆژئاوا و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.. و به‌شی زۆری ولاَتانی جیهان ئه‌م كاره ترۆریستییه‌یان مه‌حكوم وئیدانه كرد..
نوسینى: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین 
قه‌یرانه‌كان زۆرن كه یه‌خه‌ى گه‌له‌كه‌مانى گرتووه و رووبهرِوى ئه‌زمونه‌كه‌ى ده‌بنه‌وه و زۆربه‌شیان به‌داخه‌وه به میزاج و شه‌لم كوێرم، و بێ حساب كردنى ئه‌نجام پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ین ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندیه‌كان و رێكخستنى ئه‌وراقه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكێشه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وڵاتانى دراوسێ ووڵاته زلهێزه‌كان ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه برِیار به‌ده‌سته‌كانى ئێراق و ناسه‌قامگیرى و له‌رزۆكى دۆستى و نه‌یارى و هاوپه‌یمانى و ناحه‌زیه‌كان له‌گه‌ڵیان ..
قه‌یرانى ناروونى شێوازى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا وحه‌قیقه‌تى گشت مه‌سه‌له‌كانى ئه‌و نێوانه به‌بێ چاره‌سه‌رى كونكێرێتى و ده‌ستورى.

ئه‌م نیوهرِۆیه ئێمێلێكم بۆ هاتبوو خاوه‌نه‌كه‌ی بابه‌تێكی نووسیبوو، كه ناوه‌رۆكی نووسینه‌كه‌ی ئه‌مه‌بوو: خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان وه‌ك میلله‌ت، رۆژی چوار شه‌ممه جه‌ژنیان كردووه، به‌م ئیعتیباره رۆژی عه‌ره‌فه بریتییه له‌حه‌ج و كێوی عهرهفهیش له ولاَتی سعووده، و هه‌ركات ئهوكردی به‌جه‌ژن ئه‌و جه‌ژنه راسته، چونكه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه بیكه‌ن بهعهرهفه گوناحی سێ ملیۆن حاجی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه.
ئه‌مڕۆ له زۆر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینرێت دیارده‌ی ته‌ڵاق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری خۆشمان‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ته‌شه‌نه‌ی كردووه.. بێگومان به‌پێی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق زیاتر بوونه وه‌ك له ساڵانی ڕابردوو، به‌دڵنیاییه‌وه زۆر له‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌م وه‌كو ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و مۆبایل (به‌تایبه‌ت كامیرهدار) و شتی تر به‌داخه‌وه بونه‌ته هۆكارێكی تری ڕوودانی حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی.. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كاندا دێت هۆكارێكی ترن.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی باسه‌كه‌مانه به‌داخه‌وه هۆكارێكی تر هه‌یه كه زۆر له خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ تووشی بوونه و ئه‌و ژن و ژن خواستنه له بارێكی پڕ سۆز و به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستیه‌وه بۆ بارێكی پڕ له ئه‌رك وكێشه‌و ماندوویه‌تی، ئه‌ویش پێداگرتنه له‌سه‌ر گرانی ماره‌یی و شیربایی.
ناوی موحه‌مه‌ده کونیه‌که‌ی ئه‌بو عبدالله یه، کوڕی ئیدریسی کوڕی عه‌باسی کوڕی عوسمانی کوڕی شافیعی کوڕی سائیبی کوڕی عوبه‌یدی کوڕی عه‌بد یه‌زیدی کوڕی هاشمی کوڕی موته‌لبی کوڕی عبدلمه‌نافه، دایکیشی له عه‌شیره‌تی (ئه‌زد)ه ناوی فاتمه‌یه.
2- ساڵ و شوێنی له‌دایک بوونی:
له غه‌ززه له مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی (150) ی کۆچی به‌رامبه‌ر (767)ی زاینی له‌دایک بووه، باوکی پیاوێکی هه‌ژاری خه‌ڵکی حیجاز (سعودیه) بووه، پێش له‌دایک بوونی ئیمامی شافیعی چووه بۆ فه‌ڵه‌ستین وله (عسقلان) و (غه‌ززه) ماوه‌ته‌وه و جێگیر بووه، دوای له‌دایک بوونی ئیمامی شافیعی به‌ماوه‌یه‌کی کورت مردوه، خوای لێ خۆش بێت.
3- ژن هێنان و منداڵه‌کانی :
نووسینی : وریا ماملێ 
زۆر جاران ئه‌م پرسیاره ئازارم ده‌دا که بۆ زۆر ناوچه و شار و دێی کوردستان ناوی تورکی یا ئازه‌رییان له‌سه ر داندراون؟ بۆ مه‌گه‌ر خاکی پاکی کورده‌واری نین؟ بۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه زمانی راوێژیان کوردی نییه؟ بۆ له‌م ناوچانه کولتور و داب و نه‌ریتێکی دی ڕه‌چاو ده‌کرێ که جیاوازن له هه‌لسوکه‌وتی نیشته‌جێ بووانی؟ ئه‌وانه و ده‌یان پرسیاری له‌م چه‌شنه هه‌ن که جێی ڕامانن.
بارام
من نوێنه‌ری ئیخوان نیم‌و خۆشم به ئیخوانی به‌و مانایه که له بیری رێزدار حه‌دداد دایه، نازانم؛ ره‌نگه من و هاوڕێیانی منیش، له کاکی ره‌خنه‌گر زیاتر ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئیخوان هه‌بێ! به‌ڵام نکوولی له شته باشه‌کانی ئه‌م قوتابخانه جیهانیه‌ی ئیسلامی ناکه‌ین و لامان وایه خزمه‌تێکی زۆری ئیسلام و بیری ئیسلامی هاوچه‌رخی کردوه، ئیخوان کۆمه‌ڵێک فریشته نین له عاسمانه‌وه هاتبنه خواره‌وه،
نووسه‌ر : شه‌مامه / بانه
خه‌نده‌و پێکه‌نین ، خۆشی و شادی ، ڕووی گه‌ش و ئاڵ ، دیمه‌نی جوان و سه‌ر حاڵی هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن که مرۆڤ هه‌وڵی له‌سه‌ر ده‌دا و بۆی تێده‌کۆشێ .
غه‌م و په‌ژاره ، گریان و ڕۆڕۆ ، ڕووی تاڵ و گرژ ، بێ تاقه‌تی و که‌ساسی ، ته‌مبه‌ڵی و ته‌وه‌ززه‌لی هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌و شتانه‌ن که مرۆڤ هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وان و ڕووی خۆی بیسڕێته‌وه و بکووژی بکا .
ئه‌م دوو دیمه‌نه (خه‌نده و گریان) دوو شتی لێک جیاوازن و به هاتنی دانه‌یه‌کیان ئه‌وی تریان ڕاوده‌نرێت و قووتار ده‌بێ ، وه به درێژایی مێژوو هیچ کات و زه‌مه‌نێک نه‌بووه که مرۆڤ هه‌وڵی ده‌ست خستنی به‌شی دووهه‌می دابێت و زه‌حمه‌تی بۆ کێشابێت ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ هه‌موو کاتوو زه‌مه‌نێک هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی به‌شی یه‌که‌می داوه و بۆی کۆشاوه .