

ژیان له‌چه‌ند قۆناغێك پێك هاتووه , هه‌ر قۆناغه‌ش چێژ و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه, شتێكی سروشتیه
كوڕ‌و كچ هه‌ریه‌ك هاوبه‌شی ژیان و هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ,بهلاَم به ڕێ و شوێنی به‌جێ و ژیرانه بیربكه‌نه‌وه, ووردبین بن وه په‌له نه‌كه‌ن له هه‌نگاو نان دا ,وه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان ڕه چاو بكه‌ن و قه‌ناعه‌تی ته‌واو یان هه‌بێ بۆ ئه‌م ژ یانه دوور‌و درێژه ,كه ئاوێزانی خۆشی و ناخۆشیه,وه به راستی قوربانی دا ن و خۆشه‌ویستی و لێبڕان و ئارامی و سه‌برو ته‌حه‌مولی ئه‌وێ ,ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئهمڕۆماوهی ده‌سگیرانی لای كوڕا ن و كچان وه‌ك خۆی سه‌یر ناكرێ و بایه‌خی پێ نادرێ ,بهشتی لاوه‌كی و دڵ ئێشان و عاجزی زوربه‌ی كاته‌كان به‌ڕی َ ئه‌كه‌ن ,
نووسینی: عه‌بدولله‌تیف ئاوماری / هه‌ولێر.
گومانی تێدا نی یه به‌درێژایی مێژوویی گه‌لی كورد مه‌لا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد جگه‌له‌وه‌ش هه‌رئه‌وان بوون ڕابهروسهركردهی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان وێنه‌ی قازی موحهمهدوشێخ مه‌حمودی نهمروشێخ سه‌عیدی پیران ومهلامستهفای بارزان ... هتد هه‌موو ئه‌وكه‌سایه‌تیانه شێخ یامهلاو قوتابی حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان بوون و له‌كانیاوی زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه مێشك و دڵ وده‌رونیان ئاودرابوو كه‌گه‌ل ونیشتمانی خۆیان خۆش بوێت و هه‌ڵسن به‌به‌رپاكردنی شۆڕش بۆوه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان هه‌رده‌م هانده‌ری نیشتمان په‌روه‌ری ودادپه‌روه‌ری بوونه و خه‌ڵكیان هانداوه بۆچاكهودوركهوتنهوه له‌زوڵم وخیانه‌ت .
نوسه‌ر : شه‌مامه / بانه 
وادیاره کاکه سیروان له سه‌ر نوسراوه‌کانی من که‌ڕامه‌ت ده‌نوێنێ و له‌باره‌یانه‌وه غه‌یب گۆیی نیشان ده‌دا ، به‌ڵام بریا و سه‌د بریا که‌مێک له‌و کهڕامهتهی له سه‌ر نوسراوه‌کانی خۆی به‌کار ده‌بردو هه‌ڵه زانستیه‌کانی له‌سه‌ر دهدۆزینهوهو نه‌ی ده‌هێشت هه‌ڵه‌ی زانستی تیادا بمێنێته‌وه .
براکه‌م من ناتوانم هیچ شتێک له باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه قسه بکه‌م که ئاگام لێی نییه‌و نایانبینم وه نایشم هه‌وێ قسه‌ی له باره‌وه بکه‌م ، چوون ته‌نیا شتێک که به لای منه‌وه گرینگه ئه‌مه‌یه که چی وتراوه‌و چی نه‌وتراوه ، چه‌نه‌ی ڕاسته و چه‌نه‌ی ناڕاسته و ... .
ئیستا گوێم لێ ڕادێره بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵه زانستیه‌کانت بۆ نماییش بده‌م تاکوو له‌مه به‌ولا خۆت به‌وانه‌وه بخافڵێنی و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وان که‌ڕامه‌ت بنوێنی ؛ له نووسراوه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ( مامۆستا ناوی من ده‌گۆڕێ و ناوی خواش له بیر ده‌کا ) له‌گه‌ڵ نامه تایبه‌تیه‌که‌ی که بۆت ناردبووم ئه‌م خاڵانه به‌ر چاو ده‌که‌وون :
نوسه‌ر : شه‌مامه / بانه
دنیا ڕۆژ له دوا ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێت و هه‌موو ڕۆژێک شێوازێکی نوێ دێته به‌ره‌وه ؛ دنیا وای لێ هاتووه که زۆرێک له مرۆکانیش به شێوه‌یێکی نوێ بیر ده‌که‌نه‌وه و ڕۆشنبیرانه‌تر بۆ شته‌کان ده‌ڕوانن . ئه‌مه جێی دڵ خۆشیه‌و ده‌بێ له ئاست ئه‌م شێوه بیرمه‌ندانه ڕێز و پێ‌زانین نیشان بدرێت و هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر خۆ له‌م بوواره بده‌ن و بۆ ده‌ربڕینی فه‌توا کات و شوێن له‌به‌ر چاو بگرن و به پێی هه‌ل و مه‌رج فه‌توا بگۆڕن .
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێ له به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌نگاوێک زیاتر ههڵدهنێنهوهو ده‌یان هه‌وێ له ئاست ده‌قه بنهرهتیهکانیش ڕانهمێنن و ڕاشکاوانه ئه‌ویش به‌ره‌و ئاڵوو گۆڕ بکێشن ، ته‌نیا شتێک که بۆ ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه گرینگه ئه‌مه‌یه که ده‌یان هه‌وێ خۆ بنوێنن و که‌سانێکی تر بنه‌وێنن ؛ ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆشنبیرایه‌تی خۆیان بناسێنن بۆ هه‌موو سوکایه‌تی پێ کردنێک و ده‌رچوون له ئاست ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئایینه‌که‌یان ده‌سته‌مۆن و خۆ ده‌هاوێژن .
سیروان حه‌دداد / سه‌رده‌شت
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایه‌کی خۆشه‌ویست وه‌ک ده‌ڵێ به « ره‌خنه‌یه‌کی به‌جێ »، وه‌ڵامی« سه‌رنجێکی ووردبینانه له باوه‌ڕێکی ئیدئۆلۆژیک» نووسراهوهیهکی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ی داوه‌ته‌وه که جێیه‌تی ده‌ستخۆشی لێ بکه‌م.
ته‌نیا به باشم زانی هه‌ڵه‌کانی مامۆستای به‌ڕێز له سه‌ر ناوبانگی خۆم راست که‌مه‌وه. مامۆستای خۆشه‌ویست ئێوه که قورئانتان خوێندوه و باش شاره‌زای ئهلف و بێی عه‌ڕه‌بین زۆر جێگه‌ی ره‌خنه‌یه که دوای ئه‌وه‌ی ناو و ناوبانگی منتان له نووسراوه‌که‌دا دیوه دووباره به هه‌ڵه ناوبانگی من بنوسن. پێم وابێ چۆنتان ناوبانگی من دیوه ههرواشتان بابه‌ته‌که خوێندبێته‌وه!!؟ من له نووسراوه‌که‌ی ئێوه‌دا ره‌خنه له هه‌ڵه کوردییه‌کانتان ناگرم چوونکه دیاره شاره‌زای رێزمان و رێنووسی زمانی زکماکی خۆتان نین به پێچه‌وانه‌ی زمانی عه‌ڕه‌بی. به‌ڵام مامۆستای زانا و هێژا ناوبانگی من (حه‌دداد) ه واته ئاسنگه‌ر که ووشه‌یه‌کی عه‌ڕه‌بییه، نه‌ک (حه‌داد).
نوسه‌ر : شه‌مامه / بانه
دنیای ئه‌مڕۆ دنیایێکه که ناسراوه به دێ چکۆله‌ی جیهانی و مرۆکانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه زۆر به زوویی له باس و خواسی یک تر ئاگایی په‌یا ئه‌که‌ن و له سه‌ر ڕوداوه جۆربه‌جۆره‌کانی دورو نزیک لێک دانه‌وه‌و ڕاووبۆچون ده‌رده‌بڕن و زۆر با راشکاوانه و به بێ سانسۆر هه‌ر چی هه‌یه له ههگبانهی مێشک و هۆشا ئه‌درێته به‌ر هێڵی ئه‌نته‌ڕنێت و بۆ خوێنه‌ران و بینه‌رانی ته‌واوی دنیا نمایش ده‌درێت .
له‌م ڕۆژانه‌دا ره‌خنه‌یێکی چڕوپڕی بارام ناوێک له سه‌ر نوسراوه‌ی بلۆگ نوسێک به ناوی ئه‌حمه‌د ئامانیم بینی ، پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌که بۆم ده‌رکه‌وت که بارام له بارودۆخێکی پڕ له ئیحساساتا قه‌ڵه‌می بۆ نوسینی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه هه‌ڵگرتووه و له کۆتایشدا نوسراوه‌یێکی دروست و حیسابی ده‌ربڕیوه به‌ڵام چونکی نوسینه‌که‌ی تێکه‌ڵ به ئیحساسات کردوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ره‌که‌ی به نهزانو بێ ئاگا له‌قه‌ڵه‌م بدا‌و به خوێنه‌رانی بناسێنێت .