ڕێنێسانس نیوز؛ بۆکان: ئه‌و شاخه‌وانه بۆکانییه‌ی ڕۆژی 6ی نۆڤه‌مبه‌ر له چیای به‌رده‌زه‌دری بۆکان هه‌ڵدێرا، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی شاخه‌وانی کورد موقبیل هونه‌ر په‌ژوو به په‌یامنێری ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند: "شاخه‌وانی ناسراوی بۆکانی و ئه‌ندامی تیمی نیوه‌نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانانی ئێران، موقبیل هونه‌ر په‌ژوو، دوای نۆ ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی سپارد."
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له یکشنبه بیست و هفتم آبان 1386كات ژمير 7:7له لايه‌ن arbaba
|
نوسینی :نیگار حمد علی .
زه‌مه‌نیك بوو
من وت‌و
هه‌ر ده‌گریاین....
به‌دیار وێنایی
ئاینده‌و
رۆژگار زۆر گریاین...
جێ ژوان و ماڵمان
باوه‌شی ئاسمان و
چرای ژینمان
تریفه‌ی مانگ وبریسكه‌ی
ئه‌ستیره‌كان بوو..
درێژه
+
نوسراوه ته وه له پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386كات ژمير 7:26له لايه‌ن arbaba
|
دوِێنێ بڕواري 23-08-1386له شاري ديهگلاني سه ر به شاري سنه دو نه فه ري ديكه له لاينگراني مه كته ب قورئان له لايه ن ايتلاعاتي ئه وشاره وه ده ست به سه ر و ره وانه ي زندان كران شاياني باسه هه ر له هه ولي ئه م مانگه دا دو نه فه ري ديكه ش گيران كه هه مويان ماموستاي قوتابخانه ن و ده ست به سه ر داگيراوه كان له م شاره بون به چوار كه س.
+
نوسراوه ته وه له پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386كات ژمير 7:1له لايه‌ن arbaba
|

خالد ڕه‌نجده‌ر
دوێنێ م.کرێکار بۆ ماوه‌ی (35) خوله‌ک له گه‌ڵ (هه‌ڕاڵد ستابێل)ی پارێزه‌رکه‌ی دانیشت و ، باسی ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆیان کرد. من خۆم وه‌ک برا و وه‌ک موته‌رجیم له دانیشتنه‌دا بووم. دوای گفتوگۆکان هه‌ردووکیان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی که دادگای باڵا دوو ئه‌گه‌ری له به‌رده‌مدایه. یه‌که‌م: په‌سه‌ند کردنی بڕیاری دادگاکانی پێشوو و ، دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ڵێ م.کرێکار مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج و ، ده‌بێ له ووڵات دووربخرێته‌وه. دووه‌م: سه‌لماندنی بێ تاوانی م.کرێکار و دانه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌کانی پێی.
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له یکشنبه بیستم آبان 1386كات ژمير 6:15له لايه‌ن arbaba
|

گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی 2007.03.16

كاتێك دوو كه‌س، واته ژن و پیاوێك، به‌یه‌ك ئه‌گه‌ن بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و دوو كه‌سه ته‌نها بۆ كات و ساتێك نییه یان منداڵ دروستکردن بووکه‌شووشه‌یه‌ک نییه ئاره‌زووت لێی شکا فڕێی بده‌ی. لێره‌دا ئه‌مهه‌وێت ئه‌وه بڵێم به‌داخه‌وه زۆرن ئه‌و منداڵانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانی هێندێك دابونه‌ریتی به‌زۆر داسه‌پاو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یان بوونه‌ته قوربانی بڕێك دایك‌وباوك كه نه‌یانزانیوه بۆچی منداڵیان دروست كردووه.
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 6:10له لايه‌ن arbaba
|
سه‌ره‌تا 
کێشه (Problem)ی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ئاسایی‌یه. ئه‌و کێشانه، به ڕه‌وتی دیالێکتیکی له‌سه‌ر یه‌کتر کاریگه‌ر ده‌بن. گه‌لانی پێشکه‌وتوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌ڵات و گه‌ل به‌هۆی هزر و بیری ژیرانه و زانستی، ئه‌و ڕه‌وته بۆ پێشکه‌وتن هانده‌ده‌ن. به‌ڵام ئاست و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی کورد له‌و باره‌وه ئاڵۆزه. زۆر جار کێشه‌ی نێوخۆ ئه‌وه‌نده ناحه‌ز و دزێوه که که‌سایه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد زه‌ده‌دار ده‌که‌ن. کێشه‌ی ده‌ره‌کییشمان له‌ڕاده به‌ده‌ر نابه‌رابه‌ره. ده‌سه‌ڵاته زاڵه‌کان به پشتیوانی هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی- به هه‌ر چه‌شنێک بۆیان بلوێ- ده‌یانه‌وێ کورد وه‌لابنێن یان بیتوێننه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 6:8له لايه‌ن arbaba
|
ده‌رچون له‌پڕه‌نسیپه‌كانی دراوسێیه‌تی‌و ئێره‌یی بردن به بونی كورد

ملاحسن قادیانه‌یی .
بێگومان گه‌لی كورد‌و ناوچه خواپێداوه‌كه‌ی كه‌وتونه‌ته نێوان چوارچێوه‌یه‌كی وا كه هه‌میشه ئه‌وگه‌له سته‌م دیده‌یه نه‌ی توانیوه به‌درێژایی مێژو ته‌نها بۆساتێكیش چاوه زڕاوه‌كانی بخاته خه‌وی شیرین له‌پالیدا هه‌ست به‌مه‌ترسی دراوسێكانی نه‌كات.ته‌نها بۆساتێك كۆڵه پشتی ئه‌م كاروانه دورو درێژه‌ی داكه‌نێ‌و پشویه‌ك بدات‌و له‌پالیا هه‌ست به هێرشێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی بێ به‌هانه نه‌كات.
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 6:0له لايه‌ن arbaba
|
ڕه‌شید ئه‌حمه‌دڕه‌ش
1. ئێره ده‌ربه‌ندی په‌پووله و نیشتیمانی بێنازی مرۆی "نایندێرتاڵ" و گه‌میه‌کی نووح و "باخه هه‌ڵواسراوه‌کانی بابیل"ه. ناوچه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌ی چاڵه‌کانی نه‌وت، وڵاتی حه‌فتاودوو میلله‌ت، مه‌ڵبندی کێشه و قه‌یران و پێته‌ختی دیکتاتۆڕه چکۆڵه لاساره‌کان، دوزه‌خی ئاشتی، ناوچه‌ی مین و سانسۆڕ و ژاندرمه و عه‌سکه‌ری خوێنتاڵ و تانکی تی 77ه،"
2. هه‌ڕه‌شه‌ی سنووربه‌زێنی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی که‌ماڵی تورکیه‌و خه‌ت و نیشان کێشانی ژنێڕاڵه پیره‌که‌ماڵیه‌کان به‌بیانووی سه‌رکووتکردنی پێشمه‌رگه‌کانی!
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 5:49له لايه‌ن arbaba
|
ڕه‌شید ئه‌حمه‌دڕه‌ش
"سه‌دان ساڵه پۆتین له‌به‌ر به‌سه‌ر چاره‌نووسی منا هه‌نگاو ئه‌نێی
لاڕێ ئه‌ڕۆی، لاڕێ ئه‌ڕۆی!
پۆتینه‌که‌ت ده‌ر بێنه له نیشتیمانی موقه‌دده‌سی من
گه‌ر چی مجێوری مزگه‌وت
که ده‌بوو وشیاری بکردایته‌وه
" له‌م شۆینه به پۆتینه‌وه ناچنه سه‌ربه‌رماڵ
با مجێوریش پێتی نه‌گوتبێ"
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 5:48له لايه‌ن arbaba
|
کاناڵى ئاسمانى ئه‌لجه‌زیره دوێنێ دیدارێكى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان سه‌باره‌ت به‌بارو دۆخى ئێستاى كوردستان ساز كرد كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى دیداره‌كه‌یه‌تى:
درێژه ...
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 5:45له لايه‌ن arbaba
|
سازدانى ته‌وه‌ر: زیاد ره‌شاد قادر
دیموكراسییه‌تى ته‌وافوقى وه‌ك مۆدێلێكى سیاسى و شێوه كۆنتراكتێك بۆ دابه‌شكردنى كورسى و پۆسته‌كانى ده‌سه‌ڵات، راسته شتێكى تازه نییه و پێشتر له چه‌ندین وڵاتى وه‌كو (به‌لژیكا ، نه‌مسا ، هۆڵه‌ندا ، لوبنان ، سویسرا ، یوگسلافیاى پێشوو...) ئه‌زموون كراوه، به‌ڵام له عێراقدا پاش نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى تاك حزبى، تازه له پێره‌وكردندایه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مانیش به ناوى هاوبه‌ندى و ئیئتیلاف و هاوپه‌یمانییه‌وه‌ن.. له كوردستانیش جگه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو، ده‌نگى ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كوردستان تا چه‌ند ساڵی‌تر و له چه‌ند خولێكى تر‌ى هه‌ڵبژاردندا به یه‌ك لیست و به شێوه‌ى ته‌وافوق به‌شدارى بكه‌ن.
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 5:45له لايه‌ن arbaba
|
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
ده‌سپێكێكى پێویست
له‌سه‌روبه‌ندى به تاڵان بردن و ئاودیو كردنى ئاسه‌واره‌كانى كوردستاندا- له‌سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كاندا - به‌تایبه‌تى ئاسه‌واره ده‌رهێنراوه‌كانى ناوچه‌ى شاره‌زوور، خه‌مێكم بۆ دروست بووبوو، كه لاى هه‌ندآ دۆست و براده‌ریش- به‌بآ ئاكام- به‌بام ده‌دا... خه‌مه‌كه ئه‌وه بوو ده‌موت: چش له زیانى ماددى و، به‌تاڵان چوونى ملیۆنه‌ها دۆلار له‌سامانى نه‌ته‌وه‌یى، به‌ڵام داخۆ له‌نێو ئه‌و ئاسه‌واره جۆراوجۆره دزراوانه‌دا، تۆ بڵێى شتانێكى تێدا نه‌بووبآ كه هه‌ندآ زانیارى مێژوویى و نهێنى گرنگى به‌ڵگه‌نامه‌یى، له‌سه‌ر بارى نووسین و ئه‌لف و بێى كوردى و پیتى تایبه‌ت به زمانى كوردی‌یان تێدا نه‌بووبا؟
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 5:44له لايه‌ن arbaba
|
سازدانى دیمانه: زیاد ره‌شاد قادر
* موحسین جوامێر له 17ى نیسانى 1948 له گه‌رِه‌كى (سه‌عدوناوه)ى شارى هه‌ولێر له دایك بووه.
* له 1969 خانه‌ى مامۆستایانى هه‌ولێرى ته‌واو كردووه و پاش 10 ساڵ مامۆستایه‌تى چووه‌ته به‌شى كۆمه‌ڵناسى زانكۆى سه‌لاحه‌دین .
* له قۆناغى دووه‌مى به‌شى كۆمه‌ڵناسیدا كوردستان جێدێڵێت و سه‌ره‌تا ده‌چێته ئێران پاشان روو له توركیا ده‌كات.
+
نوسراوه ته وه له جمعه هجدهم آبان 1386كات ژمير 5:42له لايه‌ن arbaba
|
مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنچوێنی ئه‌ندام په‌ر‌له‌مانى پێشووی عێراق :
کاری ئیسلامی له کوردستان به‌شێکه له کاری ئیسلامی له جیهاندا، لێره‌ش به‌هۆی چه‌ک و چه‌کداری و خێروبێری عه‌وله‌مه‌و سه‌رشێتی بۆش و ئه‌مریکا و غه‌ربییه‌کانه‌وه و کاره تونده‌کانی بن لادن و ئه‌وانی تر..تووشی جۆرێک له شکست هاتووه .
ئاماده‌كردنی دیمانه : شێرزاد عه‌بدوڵڵا .
شێرزاد عه‌بدوڵڵا : هۆى چى بوو به‌رێزت خوێندنى ئیسلامیت هه‌ڵبژارد و رێگه‌ی بانگه‌وازى ئیسلامه‌تیت گرته‌به‌ر ؟
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له یکشنبه سیزدهم آبان 1386كات ژمير 6:5له لايه‌ن arbaba
|
هیوا ئه‌حمه‌د .
له یادمه كاتێ هه‌ر سێ ده‌زگای سیخوری . م
یت ی توركی , موسادی ئیسرائیلی , سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكی به هاوكاری یه‌كتری سه‌رۆك ئاپۆیان فڕاند دوور له هه‌موو عورف و پرنسیپێكی مرۆیی و یاسایی ,گریان و خه‌مباریه‌كی زۆر ڕووی تێ‌كردم كه چۆن ئاوا ناحه‌زانی كورد سه‌رۆكی پارتێكی كوردی به شێوه‌یه‌كی مافیا ئاسا ده‌ست و پێی زنجیر ده‌كه‌ن كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافێ ره‌وای میلله‌تێكی ده‌یان میلۆن كه‌سی ده‌كات ,هه‌ر ئه‌و كات منێكی ئیسلامی له‌گه‌ڵ برایانی تری ئیسلامی كه نوێژی هه‌ینیمان ته‌واو كرد یه‌كسه‌ر به‌ره‌و خۆپیشاندان به‌رێكه‌وتین له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌وه بوین وه‌ك ناره‌زاییه‌ك دژی ئه‌و سێ ده‌زگا سیخورییه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك ئاپۆ .هوتافی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رز ده‌كرده‌وه ,
درێژه‌ی بابه‌ت
+
نوسراوه ته وه له یکشنبه سیزدهم آبان 1386كات ژمير 5:59له لايه‌ن arbaba
|
+
نوسراوه ته وه له جمعه یازدهم آبان 1386كات ژمير 5:57له لايه‌ن arbaba
|
سامڕه‌ند
من پێم وایه زه‌رده‌شت ئاڵووگۆڕپێکراوی ناوێکی ناسراوی مێژووی ئێرانه. خۆی زه‌رده‌شت ساخته‌ی زه‌ینه و له مێژوو دا شتی وا نه‌بووه. ته‌واوی ئه‌و فه‌رته‌نه‌یه‌ش بۆ هه‌ڵبه‌ستنی مێژوویه‌کی عه‌زه‌مه‌تخوازانه و بێ‌بناغه بۆ قه‌ومی فارسه و بۆ زاڵ کردنی ئه‌و به‌شه به سه‌ر گه‌له‌کانی دیکه دایه. هه‌روه‌ها ئه‌و داستانسازی‌یانه بۆ وه‌ڕێخستنی مه‌زحه‌که‌یه‌كه به ناوی ڕه‌گه‌زی ئاریایی.
داریوش ـ ی هه‌خامه‌نشی پادشایه‌كی خوێن‌ڕێژ و زاڵـم بووه و وه‌ک له ئاسه‌واره‌که‌ی بێستوون دا ده‌بیندرێ نۆ که‌س له سه‌رۆک‌هۆز و نوێنه‌رانی قه‌ومه‌کانی ئێرانی ئه‌و کات به دیلی و ده‌ستبه‌ستراوی له به‌رده‌می ڕاوه‌ستاون. بڕوانه چلۆن ده‌كرێ له ناوی داریوش وشه‌ی زه‌رده‌شت یان زه‌رتوشت دروست بکه‌ی و خه‌ڵکی پێ فریو بده‌ی و ده‌ستخه‌رۆ بکه‌ی:
+
نوسراوه ته وه له جمعه یازدهم آبان 1386كات ژمير 5:54له لايه‌ن arbaba
|
نووسینی: ئه‌بوبه‌کر عه‌لی(کاروانی)
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
پێشه‌کى
نه‌ته‌وایه‌تى وه‌ک چه‌مک‌و ته‌وه‌ژم‌و سه‌ره‌تای سیاسى‌و ئایدیا، له دووسه‌د ساڵى ڕابردوودا یه‌کێ له گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌کانى سیاسیه‌ت‌و داڕێژه‌رى په‌یوه‌ندى‌و ئاراسته‌که‌رى ستراتیژیه‌کان‌و، سه‌رهه‌ڵدانى نه‌ته‌وایه‌تى هاوشان بوو له‌گه‌ڵ فۆرمۆڵه‌بوونى مۆدیلێکى نوێ له ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات که ئه‌ویش مۆدیلى «ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه»یه.
هه‌روه‌ها «ناسیۆنالیزم» له پشت به‌شێکى گرنگ له شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینه‌کانى دنیا‌و له‌وانه‌ش ناوچه‌که‌ى ئێمه‌وه بووه هه‌ر له کۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ى بیسته‌میش ورده ورده ئه‌م ئایدیایه په‌ڕى‌یه ڕۆژهه‌ڵاتى ئیسلامى‌و بوو به‌شێ له شوناسى فکرى به‌شێ له ده‌سته بژێره‌کان.
+
نوسراوه ته وه له جمعه یازدهم آبان 1386كات ژمير 5:50له لايه‌ن arbaba
|
سامڕه‌ند
ساڵان له هاوینێ دا ده‌چووینه شاری ستۆکهۆڵم ی سوئێد و له وێ له گه‌ڵ براده‌رێکی ئه‌ده‌بدۆست و خاوه‌ن زه‌وقی شێعری دیدارمان ده‌کرد. ئێواران له باغچه‌ی به‌ر ماڵێیان داده‌نیشتین و له گه‌ڵ چا خواردنه‌وه و قسه‌ی خۆش ئه‌و برا به‌ڕێزه‌م ده‌چوو له باغه‌ڵی که‌واکه‌ی ده‌فته‌رچه‌یه‌کی ده‌ستنووسی شڕی به ئه‌ندازه‌ی نێو له‌پی ده‌ستی ده‌هێنا و به شه‌وقێکی ته‌واوه‌وه بۆی ده‌خوێندمه‌وه. شاکاری وه‌رگێڕانی کوردیی مامۆستا هه‌ژار هه‌ستی ئافه‌رینوێژیی جه‌نابیانی ده‌جووڵاند و خۆی گوته‌نی " ئانچونان" ته‌ئسیری داده‌نا، که ئێمه‌شی مه‌فتوون و مه‌جزووب ده‌کرد. به‌ڵام من له گه‌ڵ ته‌حسینی کوردیزانیی هه‌ژاری موکریانی له ته‌رجه‌مه‌ی شێعره‌که دا، سه‌رم له‌و هه‌موو قسه قۆڕه‌ی خه‌ییام سوڕ ده‌ما که به ناوی فه‌لسه‌فه و شتی واوه چیها پڕوپووچی بۆ ئه‌م هه‌موو مه‌خلووق و ئاده‌میزاده به جێ هێشتووه له‌و جێیه که ده‌فه‌رموێ: ئه‌و ڕۆژه مه‌خۆره‌وه که په‌یدا نابێ!!!
+
نوسراوه ته وه له جمعه یازدهم آبان 1386كات ژمير 5:48له لايه‌ن arbaba
|