
عه‌بدولره‌حمان سدیق
ئیسلام له بنه‌ما گشتیه‌كاندا جیهانییه، به‌ڵام له پیاده‌كردن و دابه‌زاندنی بنه‌ماكانى له واقیعدا ئیسلام نیشتمانییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووه شاره‌زایانی زانسته ئیسلامییه‌كانى پیشینان وتویانه ئه‌حكام به گۆرِانی كه‌سه‌كان و كاته‌كان و شوێنه‌كان دهگۆرِێت.
بیرمه‌ندانى سه‌رده‌می خۆشمان زۆربه‌یانی له‌و رێسایه‌ى سه‌ره‌وه پرسیارێكیان داهێناوه كه ده‌ڵێت:
كامیان فۆرم و شكڵ به‌وى تریان ده‌دات: ئیسلام یان كۆمه‌ڵگه؟!
یسلام په‌یك :
"هیچ شتێك نابینم ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌م گۆڕان و پێشكه‌وتندا، جگه له گومان و دوودڵی نه‌بێ". ............ز ( حه‌زره‌تی عه‌لی)
هه‌ندێك حیكایه‌تی كۆن هه‌ن، ده‌مێكه باویان نه‌ماوه و مۆدێلیان به‌سه‌رچووه، كه‌چی هه‌ندێك كه‌س كردوویانه‌ته وێردی سه‌ر زمانیان و وه‌كو ئاسنی سارد هه‌میشه ده‌یكوتنه‌وه، ئه‌و حیكایهتانهش بریتین له خه‌باتی دێرین، خه‌باتی حیزبایه‌تی، خه‌باتی چینایه‌تی، خه‌باتی شاخ و داخ، یان فڵانه حیزب ئه‌وه‌نده ساڵ خه‌باتی هه‌یه، فڵانه حیزب ئه‌وه‌نده ساڵ قوربانیی داوه و وای كردووه و وای هێناوه و وای بردووه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ له دیدو بۆچوونی نه‌وه‌ی نوێ‌دا ئه‌م جۆره قسه‌و باسانه هه‌مووی حیكایه‌تی به‌سه‌رچوون و له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا سه‌نگ و به‌هایان نه‌ماوه،
فكری مه‌جید كهورینی سلام په‌یك :
بێگومان هه‌ر په‌رستنێك كه خودای گه‌وره له سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی واجب كردبێ ئه‌وا له لایه‌نێك له لایه نهكانی سودێكی ته‌ندروستیشی هه‌یه بۆ مرۆڤـ جگه له‌و پاداشته زۆره‌ی كه له دوارۆژ ده‌یدرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی و ده‌روونی كراوه له سه‌ر بایلۆجی ده‌زگای ده‌ماره‌كان و ره‌فتاری مرۆڤـ له كاتی به رۆژوو بوون , كه له لایه‌ن دكتۆر رامز ته‌ها محمد ئه‌نجامدراوه ( راوێژكاری پزیشكی ده‌روونی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌ی كوه‌یت ) .
كورته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه
بێ گومان هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به‌وه ده‌كات كه پێی بڵێن تۆ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیێكی به‌هێزی , بهلاَم ئایا واتای راسته‌قینه‌ی به‌هێزی كه‌سێتی چیه ؟
بۆ لێكدانه‌وه‌ی مانای به‌هێزی كه‌سێتی چه‌ندین لێكدرانهوهی بۆ كراوه بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س وای لێك ده‌داته‌وه كه به‌هێزی كه‌سێتی بریتیه له توانا بوون له بالاَ ده‌ست بوون به سه‌ر كه‌سانی تره‌وه .

خوشكی موسڵمانم گومانی تیا نیه تۆ به‌رپرسیت له‌و ته‌مه‌نه‌ی تیا ئه‌ژیت, ئایا له‌چاكه و گوێڕایه‌ڵی خوایا سه‌رفت كردوه یان له خراپه‌و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتاندا (په‌نا به‌خوا) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا تزول قدما ابن ا‌دم يوم القيامة من عند ربه حتى يسال عن خمس: عن عمره في‌م أفناه؟ وعن شبابه في‌م أبلاه؟ وعن ماله من أين أكتسبه وفيم أنفقه؟ وماذا عمل فيما علم؟ (حسنه الالباني) , واته: پێیه‌كانی هیچ به‌نده‌یه‌ك له حزووری خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌نگاوێك نانێت هه‌تا پێنج پرسیاری لێ نه‌كرێت: ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی له‌چیدا فه‌وتاندی؟ ده‌رباره‌ی گه‌نجێتی له چیدا به‌كاری هێنا؟ ده‌رباره‌ی ماڵ و سامانه‌كه‌ی له كوێوه به‌ده‌ستی هێناو له چیدا سه‌رفی كرد؟ وه ده‌رباره‌ی عیلم و زانیاریه‌كه‌ی ئایا كاری پێكرد؟). مانگی ڕه‌مه‌زان ساڵانه پیرۆزتر له مانگه‌كانی تر ده‌بێته میوان‌و هه‌رچی ده‌رگای خێر‌و به‌خته‌وه‌ری ده‌روونه به ڕووی موسڵماناندا ده‌یكاته‌وه، بۆیه‌شه به‌ر له هاتنی ئه‌و مانگه موسڵمانان خۆشحاڵیان دهرهبڕنو مزگهوتو ماڵه‌كانیان به خواپهرستیو به جێهێنانی ئه‌و فه‌ریزه‌یه ده‌ڕازێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده باشی بۆ دهكهنو خوازیاری گه‌یشتنه پاداشتی هه‌موو ئه‌و موژدانهن مانگی ره‌مه‌زان به ئه‌وانه‌ی ده‌دات،
|
كتێب و په‌رتوكه رِهمهزانییهكان
| |||||
| |||||
خێزانى وا بووه به یه‌ك ده‌فعه (5000) دۆلارمان پێی داوه، ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ى (6 – 7) ملیۆن دۆلارمان دابین كردووه له‌مساڵدا . دیمانه: زیاد ره‌شاد - حه‌یده‌ر جه‌میل
- پرۆژه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و زانكۆیه‌ى به‌ته‌ما بوون بیكه‌نه‌وه، چی به‌سه‌رهات؟
مێژوو ده‌ڵێ : مه‌ردان هاتن و ڕابوردن ... عه‌ره‌قی زه‌حمه‌تیان سری ... به ره‌نجی زۆر گه‌نجیان کڕی ، کاڵای خه‌ڵتانی خوێنینیان ، به باڵای فیدایان بڕی ، له لیستی ناوی ( أنعمت علیهم ) دا ناوێکیان بۆ خۆیان چڕی ...
دوێنێ باپیره نورالدین ، بۆ بۆ ئوممه‌تی له‌ت له‌ت کراو ، له بۆ قودسی داگیر کراو ، گاڵته‌ی ئه‌هات به پێکه‌نین ، که مه‌رگ مۆڵه‌تی نه‌دا ، سپاردی به صلاح ا‌لدین ... ئه‌مڕۆ به‌سته‌ی گریانه‌که‌م هه‌ر { وا صلاح الدینا } یه بۆ من لێره‌و بۆ ئه‌و له خاکی فلسطین .
ئه‌مڕۆ کوفر ڕاچه‌نیوه ، چه‌ندین پیلانی ته‌نیوه ، بڵێسه‌ی ئه‌و پیلانانه به سه‌تڵێ ئاو دانامرێ ، به دروشمی بمرێ شاڕۆن ، سته‌می ڕۆژ لا نابرێ ، پێشینیان ڕاستیان وتووه : توڵی پیره‌ک بانادرێ ، حه‌ق گه‌ر نه‌سه‌نرێ نادرێ ...
گوڵاڵه پشده‌ری
Aids
ئه‌یدز چیه؟
وشه‌کانی Aids= Acquired Immune Definciency Syndrome واتاکه‌ی:نیشانه‌کانی که‌مکاری سیسته‌می پاراستنی گیان که به‌ویراسی تووش نابێت بهڵکوا مرۆڤ خۆی له ژیاندا تووشی ئه‌بێت به هۆی ڤایرۆسی HIV و یان به زمانی عه‌ره‌بی:( فقدان المناعه المکتسبه او متلازمه العوز المناعی المکتسب). ئه‌م ڤایرۆسه هێڕش ئه‌کاته سه‌ر ده‌زگای پاراستنی گیانی مرۆڤ که ئه‌م ئه‌رکی به‌رگری له نه‌خۆشبوونی گیانی مرۆڤی به ئه‌ستۆوه‌یه. ئینجا کاتێک که که‌سێک تووشی نه‌خۆشی ئه‌یدز ئه‌بێت ، ده‌زگای پاراستنی گیانی ئه‌و ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و له کاتێ نه‌خۆشیدا به‌رگری بکات. هه‌ندێک میکرۆب که کاتێ له‌ش ساغی مرۆڤ دێنه ناو جه‌سته و ده‌زگای پاراستن له به‌ینیان ئه‌بات به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌یدزدا ئه‌و تواناییه‌ی نامێنێت و ئه‌م میکرۆبانه کاریگه‌ری زۆر نه‌رینیان ئه‌بێت و جاری وایه ئه‌بن به مایه‌ی مه‌رگی که‌سه تووش بووه‌که.
کاتێک به خواردنه‌وه هاتمه ماڵه‌وه، منداڵه‌کانم له خۆشیان هاواریان کرد
و پێده‌که‌نین و گۆرانیان ده‌گووت . بڕیارم دا که ئیتر، شه‌ڕه‌ف بۆ من هیچ نه‌بێت، به‌رامبه‌ر برسیایه‌تی منداڵه‌کانم.
(نوڕا جه‌مال ژنێکی له‌ش فرۆش)
نزیکه‌ی هه‌شت ملیۆن بێوه‌ژن (ژنی به‌بێ مێرد) له عێراق هه‌یه.
گه‌نجێك: گرته‌ى سێكسى كوردى هه‌ولێرى، سلێمانى، ڕانیه‌یى، قهڵادزهیى، كه‌ركوكیم لایه!
ئا / نـزار نـاشـاد
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو پارتی داد‌و گه‌شه پێدان که
پارتێکی ئیسلامییه به سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان توانی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه حوکمی تورکیا بگرێته ده‌ست. ئه‌مه‌ش وه‌ك دومه‌ڵێك وابوو له‌سه‌ر دڵی هه‌موو لایه‌نه عه‌لمانییه‌کانی تورکیا وه به‌تایبه‌تی سوپا. وه دواتر بووه هۆی ڕوخانی قه‌ڵای عه‌لمانی له‌و وڵاته‌دا.
ئاماده‌کردنی/ جمال غریب احمد... سوید .
هه‌موو ساڵێک له پشوی هاویندا لاوانی سوید ڕوو ده‌که‌نه ووڵاته گه‌رمه‌کان بۆ به‌سه‌ر بردنی پشوی ساڵانه‌یان و تێر کردنی غه‌ره‌زه
سێکسیه‌کانیان به بێ هیچ سانسۆر و کۆنترۆڵێک که ئه‌مه‌ش بێ گومان چه‌نده‌ها کێشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه و سه‌ره‌نجام هه‌ر خۆیان خه‌سارۆمه‌ندن ، به پێی تازه‌ترین ڕاپۆرت که له ڕۆژنامه‌ی* ئافتون بلادێت* دا هاتوه که ته‌نها ئه‌م ساڵ 45000 که‌س سه‌ره‌یان گرتوه بۆ پشکنین تا بزانن نه‌خۆشی ئایدز و سیلانیان نیه که کوشنده‌ترین نه‌خۆشی سێکسین و چاره‌سه‌ریان تا ئێستا نی یه که له‌م ڕێژه‌یه ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌نجام دراوه ده‌رکه‌وتوه که 4000 گهنجو لاو له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز نه‌خۆشی* سیلان* یان هه‌یه و پشکنین به‌رده‌وامه که هه‌موی له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه به‌رجه‌سته بوه که لاوان هیچ جۆره به‌ربه‌ستێکیان له‌به‌رده‌مدا نی یه که به‌پێی ڕاپۆرتی یونیسێف هاتوه که گه‌نجانی سوید له سه‌دا 65 یان پارێزگاری له خۆیان ناکه‌ن به‌تایبه‌تی لاوه 15 ساڵه‌کان هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشکی ده‌رکه‌وتوه که ڕۆژانه 90 که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که یه‌که‌م جاریانه کاری سێکسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وته‌مه‌نیان له نێوان 15/29 ساڵیدایه و ئێستا ڕێژه‌ی گشتی 45000 نه‌خۆشه .
نوسینی : حه‌سه‌ن پێنجوێنی
ناكاو له‌خه‌و خه‌به‌رم بووه‌و له‌چاوما نوورێكی غه‌ریب و به‌هێز هه‌بوو، زۆرم پێ سه‌یر بوو ئه‌م نوره له‌كوێوه هات؟ زیاتر سه‌رسام ببووم كهدیتم سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یانه، وچرای ژووره‌كه‌ش كز كراوه!! پرسیاره‌كانم بێ وهلاَم بوون: ئه‌م نووره له‌كوێوه هات:؟!!
ئاماده‌كردنی : سایه فارس .
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ژیانی ژن و مێردایه‌تی زۆر گرنگه له هه‌موو بوارێكی ژیان دا ،ژن و مێرد ده‌توانن ئه‌م خێزانه بچكۆله‌یه بگۆڕن به به‌هه‌شتێك ئه‌ویش به هه‌شتی دونیا ،بۆ ئه‌وه‌ی خانمان بتوانن خێزانه‌كه‌یان هه‌روه‌ك به هه‌شتێك بمێنیته‌وه پێویسته گرنگی به ژیانی خۆیان و هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه ژنان بتوانن ببنه هاوڕێی مێرده‌كانیان چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیان مانایه‌كی تایبه‌تی و باشتری هه‌بێت نه‌ك هه‌ر ڕۆڵ بینین بێت ،ئێسته‌ش چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك ده‌خه‌مه ڕوو تا ببیته هاوڕێی هه‌میشه‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ت :
ئاماده‌كردنى / پهیرِهو محمد
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين
منداڵه بچووكه‌كه‌م له‌دوێنێ ئێواره‌وه بارى ته‌ندروستى باش نیه, بۆیه برِیارمدا كه‌ئه‌م ئێواره‌یه زوو لهئیشهكهم بگهرِێمهوه بۆ ئه‌وه‌ى بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه.. سهرهرِاى ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌م, به‌ڵام به‌چاك بوونه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌م هیچ ماندووبونێكم نامێنێ..
كه‌وتمه رِێ..
زۆرێك له ئێمه ڕۆژانه به‌ده‌ست نه‌بوون و كه‌می كاته‌وه ده‌ناڵێت
، به‌شێوه‌یه‌ك كه هێنده كاتی به‌ده‌سته‌وه نییه تا ڕۆژانه به‌ش (حزب) ێك له قورئان بخوێنێته‌وه ، له كاتێكدا ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كات به‌شێكه له دین و كلتوور و ڕۆشنبیریمان ، ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی زۆریش هه‌ن هانمان ده‌ده‌ن بۆ گرنگیدان به كات و باش به‌ڕێوه بردنی ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌مووێت [ والعصر إن الإنسان لفي خسر إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر ] سورة العصر ، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ده‌فه‌رمووێت { نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس الصحة والفراغ } رواه الشیخان ، وه له ئهسهریشدا هاتووه كه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئیبنو جه‌ریر كه به‌درێژایی ژیانی خۆی نووسیویه‌تی هه‌ر ڕۆژێكی به‌رابه‌ره به (14) لاپه‌ڕه ، واته ئه‌گه‌ر بێتوو ژماره‌ی لاپه‌ڕه نووسراوه‌كانی ئیبنو جه‌ریر به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانی ژیانیدا دابه‌ش بكه‌ین ئه‌وه بۆ هه‌ر ڕۆژێك (14) لاپه‌ڕه‌ی به‌رده‌كه‌وێت .
بۆ مێرده‌كه‌ت ببه به چوار.. ببه به خێزانی ، خۆشه‌ویستی ، هاوڕێی و دایكی..
تاكو ئه‌ویش ببێت به چوار بۆت..
بۆ مێرده‌كه‌ت ببه به هاوسه‌ری:
به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو مافه‌كانی ژن و مێردایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌یت كه خوای گه‌وره لێت ده‌پرسێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌بێ كه‌م و كوڕی یان ناته‌واوی.
بۆ نمونه ئاماده‌كردنی خواردن و گرنگی دان به جل‌و به‌رگی و به‌جێ گه‌یانده‌نی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی تری به‌بێ كه‌م ته‌رخه‌می.
له هۆڵندا پیاوان داوا ده‌كه‌ن كه شوێنێكى نیشته‌جێبوون بۆ پاراستنیان له توند‌و تیژى
خێزانه‌كانیان دابین بكرێت
حاڵه‌ته‌كانى توند‌و تیژى خێزانى دژ به پیاوان له هۆڵندا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه پیاوان داواى شوێنێكى نیشته جێبوونى تایبه‌ت به پیاوان بكه‌ن بۆ پاراستنیان له ده‌ست خێزانه‌كانیان هه‌روه‌كو چۆن جێگاى تایبه‌ت به‌ئافره‌تان هه‌یه ، له لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیرى داد (هێرش بالین )وه‌ڵامى ئه‌و داواكاریه‌ى پیاوانى دایه‌وه به‌وه‌ى كه هه‌نگاوى كردارى ده‌گرێته به‌ر له‌م لایه‌نه‌وه.

ئه‌بو به‌کر عه‌لى
زۆر جار لێره‌و له‌وێ و له ناوه‌نده سیاسى و ڕۆشنبیرىیه که باس له‌وه کراوه و ده‌کرێت که کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ئیسلامى یاخود ئاینى . هه‌ندێ جاریش ئه‌م وه‌سف کردنه‌ى ماهیه‌تى کێشه‌ى کورد له سۆنگه‌ى پرسیار خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نێکى ئیسلامى یا خود ئیسلامييهکانى کوردستانه‌وه بووه ، زیاد له جارێکیش له ناوه‌نده ڕۆشنبیرييهکهوه به ئاشکرا باس له‌وه کراوه که ئه‌م هێزانه ده‌خوازن کێشه‌ى کورد له کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بگۆڕن به کێشه‌یه‌کى ئاینى!! یاخود خودى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌وان ئاماژه‌یه به‌و ته‌رزه له بیرکردنه‌وه؛ له‌م سۆنگه‌وه داخوازم ئه‌وه‌نده‌ى گونجاوه مشتمڕێکى بابه‌تیانه‌ى ئه‌م پرسه بکه‌ین په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ دابنێین بزانین؛ داخۆ ڕاسته شوناسى کێشه‌ى کورد داخوازييه نهتهوایهتييهکانمان پانتاییه‌کى ناکۆکى و جیاوازى نێوان ته‌وژم هێزه سیاسییه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنن؟.