
نووسینی: دوکتۆر سید احمد هاشمی
وه‌رگێڕانی: عبدالرحیم معرفتی
ئایا به‌راستی له‌م چاخه‌دا و له سه‌رده‌مێکدا که جیهان بۆته گوندێک،
له سه‌رده‌می زانیاریی و ئاسان و به‌رینبوونی پێوه‌ندییه‌کاندا دین
پێویسته؟ له‌م قۆناغه نوێیه‌ی ژیان و له‌نێو ریزی پێداویستییه
جۆراوجۆره‌کانی مرۆڤدا دین ده‌توانێ چ پێگه‌یه‌کی هه‌بێ؟ له ژیانی مرۆڤی
ئێستادا دین چ رۆڵێکی ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر دین له‌سه‌ر سه‌کۆی ژیانی خۆمان
وه‌لانێین چ روو ده‌دا؟
ئه‌م پرسیارانه له‌وانه‌یه بیر و زه‌ینی
زۆربه‌ی مرۆڤه‌کانی مژۆڵ کردبێ و له‌وانه‌شه تا ئێستا وه‌ڵامێکی پڕاوپڕ و
تێر و چڕ و بیانووبڕمان ده‌ست نه‌که‌وتبێ.
سه‌ردار شه‌مامی
مزگه‌وت ئه‌ی سه‌نگه‌ره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی قوتابخانه‌که‌ی بوبه‌کر و عومه‌ر، ئه‌ی ئامرازی به‌دیهێنه‌ر بۆ سه‌دان پیاوی وه‌ک عوسمان و حه‌یده‌ر، ئه‌ی ڕاهێنه‌ر! تۆ هۆکاری قه‌لاچۆی ناحه‌زانی مه‌ی، تۆ ڕوناکی ئاینمانی، هێزو پێزی ویژدانمانی، ئارام به‌خشی ژیانمانی و خۆره‌تاوی ئیمانمانی.
ئه‌تۆ تاڤگه‌ی، کانیاوی، ڕوباری په‌لکه زێڕینی دڵ و ده‌رونی تینوی ئێمه‌ی، ئه‌تۆ چرای ڕوناکی شه‌وه زه‌نگی دیوه‌خانی ئێمه‌ی، ئه‌تۆ هه‌وێنی ڕواندنی دره‌ختی ئیمانی ئێمه‌ی، ئه‌تۆ هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌موومژه فریوده‌ره‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی، ئه‌تۆ هۆکارێکی بۆ ڕوخاندنی کۆشک و قه‌ڵای نه‌یارانی بیر‌و بڕوای ئاینیمان، ئه‌تۆ هه‌ڵگیرسێنه‌ری بیرۆکه‌ی زانست و مه‌عریفه دینیه‌کانی له ناخ‌و بنه‌ڕه‌تی دڵ‌و ده‌رونی ئێمه‌دا.
ئه‌ی مزگه‌وت! دیمه‌نی تۆ ترسێنه‌ره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیرۆکه‌ی لار‌و چه‌وتی هه‌یه، ئه‌ی مزگه‌وت! دیمه‌نی تۆ هه‌ڵگیرسێنه‌ره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی دڵی پاک‌و پڕ له عیشقی هه‌یه، تۆ دڵ‌و ده‌رونی ئێمه به نوری قوڕئان ئاودێر ئه‌که‌ی، تۆ برینی دوبه‌ره‌کی و یه‌ک نه‌ویستی و بۆ یه‌ک نه‌بوون ساڕ‌ێژ ئه‌که‌ی، تۆ فکره‌ی ئایینی و بۆ خوا بوون و برای یه‌ک بوون به مێشک و بیری ئێمه پێناس ئه‌که‌ی، تۆ پیاوانێکی وه‌ک سوبحانی دووریسان و ڕه‌بیعی کرماشان و موفتی‌زاده‌ی سنه‌ی خوێناوی و بێسارانی مه‌ریوان و قزڵجی بۆکان و هه‌ژاری موکریان و بێتوشی سه‌رده‌شت و ئبنو الحاجی سنجوه‌یی و سه‌دان پیاوی له‌م چه‌شنه بۆ ئێمه دروست ده‌که‌ی.
ئه‌ی مزگه‌وت! تۆ جێگه‌ی هه‌ڵفرین به‌رو ئاسمانی، جێگه‌ی به‌رز بونه‌وه به‌رو خوای میهره‌بانی، جێگه‌ی دابڕان له زه‌وی و ده‌ست خستنی گیانی پاک و بێگه‌ردی پڕ له عیشق و ئه‌وین له بۆ خوای جیهانی.
ئه‌ی مزگه‌وت! تۆ هۆکاری هه‌موو دیمه‌نه باشه‌کانی، ڕوخێنه‌ری هه‌موو دیمه‌نه په‌ست و قێزه‌ونه‌کانی، ئه‌تۆ فیرگه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و عیشق و ئه‌وین و ڕێز و حوڕمه‌تیت بۆ گه‌ل و نیشتمانمان، ئه‌تۆ هه‌ستی ڕوخاندنی کۆشکی چه‌وسێنه‌ران و ملهوڕانت له ناخی ئێمه‌دا ڕواند و ترس و خۆفت له مێشک و هه‌ستی مه‌دا ڕه‌واند.
ئه‌ی مزگه‌وت! مناره‌که‌ی تۆ مایه‌ی عیزه‌ت و شه‌ڕه‌ف و ناموسمانه و نه‌بوونی تۆ مایه‌ی په‌ستی و سه‌رشۆڕی و دواکه‌وتوویمانه.
ئه‌ی مزگه‌وت! هه‌تا تۆمان هه‌بی سه‌ربه‌رزین، به‌ده‌ره‌وه‌ین، ناومان هه‌یه، پیاومان هه‌یه، گه‌لمان هه‌یه، ئاشتی و ته‌باییمان هه‌یه، شه‌ڕه‌ف و که‌ڕامه‌تمان هه‌یه و ڕێز و حوڕمه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام که تۆ نه‌بی، سه‌رشۆڕین، بێ ناوین، بێ پیاوین، بێ گه‌لین، بێ نیشتیمانین، ناکۆکین و بێ حوڕمه‌تین.
ئه‌ی مزگه‌وت! په‌یامی تۆ بانگی ته‌وحید و تاک په‌ره‌ستییه، پیامی تۆ ڕاهێنان و بارهێنانی ڕێک و پێکی مناڵه خنجیلانه‌کانمانه. ئه‌تۆ فره په‌ره‌ستی و ئاور په‌ره‌ستی و پووڵ په‌ره‌ستی و مرۆ په‌رستیت له‌م ده‌ڤه‌ره دوا بڕاو کرد و خوا په‌ره‌ستیت هێنایه کایه‌وه. ئه‌تۆ ئه‌و بڵێسه هه‌ڵگیرساوه‌ی که نه‌فامی و نه‌زانی ده‌سوتێنیت و زانست و زانیاری هه‌ڵده‌گیرسێنی. ئه‌تۆ ئه‌و بڵێسه‌یت که دژی دو به‌ره‌کی، ده‌مار زلی، گێچه‌ڵ، ئاژاوه، زوڵم و زۆر، چه‌وساندنه‌وه و شه‌ڕو شۆڕ ڕاده‌وه‌ستی و ڕاویان ده‌نێی.
ئه‌ی مزگه‌وت! قه‌رار بیت و په‌یمان که هه‌تا خوێن له ناو لاشه‌ماندا هاتوو چۆ بکا، هه‌تا هه‌ناسه له جه‌سته‌ماندا بێت و بڕوا، ئێمه بۆ پارێزگاری تۆ تێ‌بکۆشین و بۆ جێگیر کردنت هه‌وڵ بده‌ین.
په‌یمان بێت په‌یمان، ماڵ و گیانمان، خزم و که‌سمان، خاک و زێدمان و هه‌رچی هه‌ست و نیستمانه له ڕێگه‌ی زیندو ڕاگرتنی تۆدا، له ڕێگه‌ی شکۆدار کردنی تۆدا و بۆ به‌رز ڕاگرتنی تۆ به‌خت بکه‌ین و سه‌رنجی خوای باڵا ده‌ستمان له ڕێگه‌ی تۆوه به‌ره‌و خۆمان ڕابکێشین، به‌و هیوایه‌ی ژینی سه‌ربه‌ستیمان ئاراسته بکات و له حه‌وانه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی وه‌ده‌رمان بێنێ و نیشتیمانی ڕازاوه به یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ڕه‌نگیمان پێ ببه‌خشێ.
گۆشه نیگایه‌ک بۆ چیڕۆکی گه‌ڕانه‌وی زمناکۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی
کاتێک ڕوانیم، وردبوومه‌وه، سرنجم دا له بارودۆخی وڵاته‌که‌م، چیا‌و نزاره‌که‌م، له تێکه‌ڵاوی که‌س‌و کاره‌که‌م، بینیم واتا‌و وشه‌و هه‌ست و نه‌ست و قسه‌و باسی ده‌ورو به‌رم، ده‌چپێنن به گوێچکه‌مدا، به ناخی دڵمدا، به هه‌ست و ویژدانمدا، که تۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره نیت، له ڕه‌گه‌زی ئه‌م وه‌چه نیت، کوڕی ئه‌م خاک‌و زێده نیت، له‌م دایک‌و نیشتمانه نیت و بۆ ئه‌م وڵاته خزم نیت، به‌ڵام هه‌ی داخی گرانم وه‌ها فریو درابووم، وه‌ها خافڵێندراو سه‌رلێسه‌ندراو بووم، که نه‌پڕژام بۆ دۆزینوه‌ی خۆم تێبکۆشم، هه‌وڵ بده‌م و ته‌قه‌للای خۆم وه‌گه‌ڕ بێنم، نه‌پڕژامه سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوانمه خۆم که ئه‌من کێم و له چ تاقمێکم و له چ هۆزێکم؟ ون بووی چ شارێکم؟ جگه‌رگۆشه‌ی چ دایکێکم؟ ده‌رکراوی چ نیشتمانێکم و چ خاک و زێدێک منی هێنایه ڕووپه‌ڕی دنیایه‌وه؟
بیست و چه‌ند ساڵه له هه‌ڕاج خانه‌ی بێگاناندا بێ‌ناس‌نامه‌و بێ پێناسه ڕاده‌بورێم، گه‌ڵای عومرم هه‌ڵده‌وه‌رێنم، زمانی زگماکی خۆم له بیر ده‌که‌م و ڕێزمانی بێگانه‌کان «دنبال» ده‌که‌م.
بیست و یه‌ک ساڵه دایکی دڵ هه‌ڵقرچاو و نیشتمانی ده‌رمان لێ‌ڕژاوم جێ هێشتوه‌و پێوندیم له‌گه‌ڵدا پچراندوون و به مێشکمدا نه‌گوزراون! ئاخر چی‌بکه‌م زۆر شت ده‌وریان ته‌نی بووم، خۆیان بۆ ڕازاندبوومه‌وه و منیان فریو دابوو؛ ڕاسته که زۆر جار پێیان ده‌گوتم: عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی! به‌ڵام وه‌ها تامه‌زرۆی خۆیان کردبووم که لام وابوو هه‌ر ئه‌وه‌م که هه‌موو هه‌ر‌گیز گومبووی هه‌ڵه‌بجه نیم.
به‌ڵێ ئه‌مه چیڕۆکی ئه‌و لاوه نه‌ونه‌مامه بوو که پاش بیست و یه‌ک ساڵ گه‌ڕایه‌و ئامێزی دایکی دڵهه‌ڵقرچاو و نیشتمانی خاپوور کراوی، له کاتێک‌دا که به زمان‌و به هه‌ست و سۆزێکی دیه‌وه خۆی له نێوان خزمانیدا ده‌بینیه‌وه.
ئه‌مه چیڕۆکی زمناکۆ بوو که لام وابێت ئه‌م چیڕۆکه ته‌نیا شایانی باڵای زمناکۆ نی‌یه‌ی و به باڵای هه‌موو لایه‌کمان درواوه.
سه‌رنج بده‌ن: ئه‌گه‌ر سه‌ددامی فاشیست به هێزی شیمیایی زمناکۆی شاربه‌ده‌ر کرد و له ئامێزی دایک‌و نیشتمانه‌که‌ی بڕی و دایه ده‌ست بێگانه‌کان تاوه‌کوو ناوی عه‌لی به سه‌ردا بسه‌پێنێت و ڕێزمانی زگماکی لێ ون بکات، ئاوا شه‌یتانی غه‌دداریش بۆ شاربه‌ده‌ر کردنی ئێمه، بۆ قه‌ڵاچۆو خاپور کردنی به‌هه‌شتمان، نیشتمانمان، ئاینمان، فیتره‌ت و سروشتی خۆرسکمان، زۆرێک له داوو ده‌رمانه‌کانی خستوه‌ته گه‌ڕ که کانیاوی مه‌عریفه و زانست، سه‌رچاوه‌ی ئایین و دین، خوا‌و به‌رنامه‌که‌یمان لا دڕدۆنگ بکه‌ن و به چاوی سوکه‌وه سه‌یری به‌هه‌شته‌که‌ی، په‌یامه‌که‌ی، قوڕئانه‌که‌ی، فه‌رموده و واتا به‌نرخه‌کانی بکه‌ین.
به‌ڵێ شه‌یتان له نیشتمانی ئاین دۆستی ئاواره‌ی کردین و ڕه‌وانه‌ی شاری ڕازاوه‌ی دراو خۆشه‌ویستی و دنیاداری کردین، وای لێ کردین که خۆشه‌ویستی قوڕئان و ئاینمان، خاک و زێدمان، دایک و بابمان و هاوسێ و گه‌لمان له‌لا سوک بێت و هه‌موویان له هه‌ڕاج‌خانه‌ی شاری ڕازاوی پووڵدا بفرۆشین.
ڕاستی کاکه، خوشکێ، برا! وه‌ته‌نی مه که‌ی وه‌هایه؟ که هه‌ژار له نێوانمان سووک و بێ‌مانایه؛ ناحه‌زه، بێ‌ڕێزه، نه‌زانه، جێگه‌ی نی‌یه لای هیچ یه‌ک له‌و خزمانه.
وه‌ته‌نی مه وه‌ها نه‌بوو، هاوسێ ئامانی له‌لای هاوسێ هه‌بوو؛ گفت‌و لفتیان وه‌کو یه‌ک بوو، دڵخۆشی‌یان له‌لای یه‌ک بوو و ناخۆشی‌شیان هه‌ر وه‌کو یه‌ک بوو.
وه‌ته‌نی مه ڕازاوه بوو، دوور له تاوان، دوور له هه‌ڵه، دوور له درۆ، دوور له ئاکار و خوخده‌ی قیزه‌ون بوو؛ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشت و ئاکاری ناحه‌ز و چرچ و له‌وێچ بێ، ئه‌وه‌ی بۆنی ناخۆش و دیمه‌نی ناپه‌سه‌ندو ده‌نگی زڕاو بێ، له‌وێ هه‌ر ناوی نه‌بوو، باوی نه‌بوو، جێگه‌ی به قه‌د مسقاڵێکیش نه‌بوو.
ئیستێ زانیت ئه‌وێ کوێ بوو؟ ئه‌وێ که وه‌ته‌نی من، تۆ، ئه‌م، ئه‌و، هه‌موو هه‌ر له‌وێ بوو؟
به‌ڵێ وایه ڕاستت زانی وه‌ته‌نی ڕاسته‌قینه‌ی مه هه‌ر ئه‌و جێ‌یه بوو که باوک و دایکی هه‌موومانی لێ‌بوو. یانی ئه‌و جێ که هه‌ر چه‌ندێک زۆرتر گوناح بکه‌ی، زیاتر له‌وێ وه‌ده‌ر ده‌نرێی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌یش هه‌ر چه‌ندێک باشتر، به ڕووی خۆش و دیمه‌نی چاکتر چاکان بکه‌ی، له‌گه‌ڵ خاسان خۆت ڕێک بخه‌ی، زووتر به وه‌ته‌ن ده‌گه‌ی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی یاران شادی و خۆشی ساز ده‌که‌ی.
هه‌ر بۆیه‌ش که پێغه‌مبه‌ر، درودی خودای له‌سه‌ر، فه‌رمووی پێمان: ئاگا‌و له خۆ بێ ئامان و هه‌زار ئامان، دنیا و کاروباری نه‌ت خافڵێنن، شتت به درۆ بۆ نه‌ڕازێنن، له ڕاسته ڕێ نه‌ت‌ترازێنن، نیشتمانی خۆشه‌ویستت لێ‌نه‌سێنن و به‌ره‌و دۆزه‌خی بێ بنه‌وان نه‌ت‌ڕه‌تێنن. فه‌رمووی پێمان: له دنیادا، له کار‌و باری ڕۆژانه‌ت‌دا، له هه‌ڵ‌سوو که‌وتی ناو خزمانت‌دا وا بزانه، غه‌ریبه‌یت و له شاری بێگاناندا ده‌ژیت، چه‌ن ڕۆژێ ده‌مێنیه‌وه و ده‌بێ بۆ وه‌ته‌نی خۆت توێشوو به‌ریت. یان خۆ وه‌ها بژی که ڕێبواری سه‌ر سه‌فه‌ریت، نیشتمانت له پێشه‌وه‌یه و به‌ره‌و ئه‌وێیه کۆڵ به‌ریت.
به‌و هیوایه‌ی هه‌موو لایه‌کمان به وه‌ته‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان شاد ببینه‌وه‌و چی‌تر به ووڵاتانی بیانی دڵخۆش نه‌که‌ین.
نوسینی: سه‌ردار شه‌مامی
هه‌ر وه‌ک جاری جاران نوێژی خه‌وتنانم(عیشا) به په‌له کرد‌و خۆم گه‌یانده کۆنتڕۆڵی ماهواره‌که و هه‌تا توانیم کاناڵاکانی ماهواره‌م گۆڕی و یه‌ک له دوا یه‌ک ره‌قس و سه‌ماکانم سه‌یر کردن، تا ته‌واو ماندوو بووم و به بێ ئه‌وه‌ی ماهواره‌و ته‌له‌فیزۆنه‌که بکوژێنمه‌وه خه‌وم لێ‌که‌وت و ئاگام له خۆ نه‌ما، به‌ڵام وادیار بوو له خه‌ویشمدا هه‌ر ته‌ماشای کاناڵی ره‌قس و سه‌مایانم ده‌کرد.
الله اکبر؛ یه‌ک ناگا گوێم لێ‌بوو که له ده‌رگایاندا، بۆیه به په‌له چووم و گوتم کێ‌یه؟
نوسینی : سه‌ردار شه‌مامی
ئه‌مه نۆزده ڕۆژه که‌رتی غه‌ززه له ژێر زه‌بروو زه‌نگی تۆپ‌وته‌یاره‌ی جوله‌که دڕنده‌کانی ئیسرائیل‌دا ژین به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌ر ڕۆژه‌ی مناڵانی دایکێک چاوی سته‌ملێکراوی ده‌پۆشن و ئاور له جه‌رگی باب و دایکیان به‌رده‌ده‌ن.
ئه‌مه نۆزده ڕۆژه له به‌ر چاوی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیا شارێکی یه‌ک‌و نیو میلیۆنی کاول ده‌کرێ و که‌س به هانای لاڵه‌وپاڵه‌ی ئه‌و مناڵه بێ‌تاوانانه‌و نایه‌ت و که‌س ڕاشکاوانه له هه‌مبه‌ر سته‌می ئیسڕائیلی دڕنده‌دا هه‌ڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانه نیشان نادات.
ئه‌من وه‌ک لاوێکی کورد، که به کوردی ده‌مهه‌وێ خامه بخه‌مه سه‌ر په‌رتۆک، نامهه‌وێ به‌رهه‌ڵستی نه‌فامی و خۆفرۆشی عه‌ربه‌کان بکه‌م و له‌مه‌ڕ ئه‌وان بدوێم، چونکه توانایی نووسینی عه‌ڕبیم لاوازه‌و ناتوانم مه‌به‌ستی خۆمیان تێگه‌یه‌نم.
ساته‌کانی فه‌لسه‌فه لای کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده
کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده‌و دواهه‌ناسه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی
کاکه ناسر سوبحانی

ته‌ئویل‌و ڕوحێ قورئان، کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی گرنگترین تیۆرکانی کاکه ناسر بۆ ته‌فسیری قورئان
کاکه ناسری سوبحانی؛ دوایین فه‌قیهـ، داستانی ئیجتیهادو شیماکانی فیقهی ئیسلامی له سه‌رده‌می نوێ‌دا
پوخته‌و ناسنامه‌یه‌کی که‌سێتی کاکه ناسر سوبحانی
به‌رهه‌می: کێله‌شین
عه‌بدولکه‌ریمی سرووش به‌بڕشت‌ترین‌و کاریگه‌رترین بیرمه‌ند له ئۆرگانیزه کردنی تێئۆریه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی له ئێرانی دوای شۆڕش دایه. سرووش شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئانالێتیکه. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوو دوکتۆر سرووش له بوواره جۆراوجۆره‌کانی مه‌عریفی دا به ڕوانگه‌یه‌کی دواپۆزێتیویستی[1] بۆچوونه‌کانی خۆی خستۆته ڕوو؛ له ره‌خنه له مارکسیزمه‌وه بگره هه‌تا راڤه‌کردنی ده‌قه عیرفانیه‌کان‌و وانه‌کانی"فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی کۆمه‌ڵناسی". سرووش چ وه‌کوو پیتۆڵێکی متافیزیسیه‌ن‌و چ وه‌کوو که‌لامناسێکی ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته ئانالیزی ئامووزه مارکسیستیه‌کان‌و بوێرانه هێرشی ناحه‌زانی ئایینی ئیسلامی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵی داوه تا خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و زانستیانه له به‌ڵگه کلاسیکیه‌کانی بوونی خوا بۆ وێنه" به‌ڵگه‌ی نه‌زم"[2] ئاراسته بکا.
كاره‌ساتی به ناو ئه‌نفالی كورد جینوسایدێكه كه به‌ناو هێنانی هه‌موو تاكێكی كورد ئه‌لبومی تاڵًترین و ناخۆشترین بیره‌وه‌ری رۆژگاره‌كانی ئه‌و میّژووه ره‌شه‌ی دێته به‌رچاو كه رژێمی سۆشیالیستی ئه‌فله‌قی عه‌ره‌بی هه‌ستا به ئه‌نجام دانی پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نامرۆڤانه‌ی ئاوا كه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی گه‌لی كوردستان كه 20 ساڵ پێشت ئێستا به 8 قۆناغ جێبه‌جێی كرد , ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه هه‌زاره‌ها ده‌نگی خنكاوو جه‌سته‌ی به كۆمه‌ڵ له خاك نراوی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا شارده‌وه‌و كه‌س و كاری پاشماوه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دا بێت له باری سایكۆلۆجیه‌وه ناخۆشترین ژیان به‌سه‌ر ده‌بن و تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی بوون ,به هۆی ئاسه‌واری ئه‌و پرۆسه نامرۆڤانه‌یه‌وه , بۆ زیاتر ئاشنا بوون به زاراوه‌ی ئه‌نفال له رووی پێناسه‌ی زمانه‌وانی و ناولێنانی ئه‌وپرۆسه‌یه له لایه‌ن رژێمی بۆگه‌نی به‌عسه‌وه به ئه‌نفال كه سوره‌تێكی قورئانیه.. به باشمان زانی گفتوگۆیه‌ك ساز بكه‌ین له‌گه‌ل به‌رێز مامۆستاعه‌بدولره‌حمان سدیق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ..
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر بێڕێزیی کردن، به پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی ئیسلام- موحه‌ممه‌د(د.خ)
نوسین : سه‌ردار شه‌مامی
پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق: بارام
بۆ پیناسه کردنه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێکی مه‌زن، داهینه‌ر، موسلیح‌و پێشه‌وایه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی، پێویسته سه‌رنجێکی ئه‌و بار‌و دۆخ‌و کۆمه‌ڵگایه بدرێ که ئه‌و که‌سایه‌تیه، تێدا ژیاوه‌و پاشان بۆ شوێنه‌وارو گۆڕانکاریه‌کانی بنواڕدرێ که تا چ ئاستێ، توانیوێتی، کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی هه‌بێ‌و چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بووه تا داب‌و نه‌ریته ناحه‌زه‌کان، بیر‌و باوه‌ڕه لاره‌کان، خوو خده قێزه‌ونه‌کان خاشه‌بڕ بکاو ڕه‌وشتی جوان‌و مرۆڤدۆستانه‌ی جێگیر بکا.
1 / مه‌شروعییه‌تی دێمۆکراتیک و چاره‌نووسی سنووره‌کانی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت له دوونیای گلۆبال دا.
2 / ئالووگۆری ناوچه‌یی و جیهانی : < ئه‌وه‌ی کۆن و ئه‌وه‌ی تازه > .
3 /دیلێمای(2دوو ئۆپسیۆنی ناخوازراۆ له یه‌ک قه‌زیه‌دا) سه‌روه‌ری سیاسی ،ئوتۆنۆمی دێمۆکراتیک:
4/ دیلێمای بوواری ئابووری : ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌وه‌ی جیهانی
فیلمی فیتنه له گۆڕه‌پانی ئه‌مستردام بڵاوده‌کرێته‌وه
بیلال موحه‌ممه‌د، ئاژانسه‌کان

فیلمی فیتنه که سووکایه‌تیی به قورئانی پیرۆز و ئیسلام ده‌کات بڕیاره له‌نێو گۆڕه‌پانی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا به (DVD) و (CD) دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له‌و شوێنه ده‌که‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له یه‌کێک له سایته‌کان ماوه‌ی-30-چرکه ئه‌و فیلمه نمایشکرا و ناڕه‌زایی له ته‌واوی ناوه‌نده جیاوازه‌کان به‌رزبۆوه و ره‌خنه‌ی زۆر له وڵاتی هۆڵه‌ندا گیرا له‌سه‌ر پێدانی مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و فیلمه. له بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بڕیاری دا به داخستنی ئه‌و سایه‌ته که کۆمپانيایه‌كى ئه‌مريكى له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کردوویه‌تیه‌وه بۆ په‌خشی ئه‌و فیلمه‌ی که ماوه‌که‌ی له-15-خوله‌ک تێناپه‌ڕێت و ره‌خنه له قرئانی پیرۆز ده‌گیرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا (خیرت فیلدرز) که ده‌هێنه‌ر و خاوه‌نی فیلمی فیتنه‌یه، ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا گرت و بڕیاری داوه له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا گه‌ر شکستی هێنا له بڵاوکردنه‌وه‌ی، فیلمه‌که‌ی له گۆڕه‌پانێکی ئه‌مستردام له رێوشوێنێکی ئه‌منیی تونددا خۆی فیلمه‌که بڵاوبکاته‌وه و بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شی بکات به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
سه‌رچاوه : بێستان